وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رایده‌گه‌یه‌نێت، چەندین قوتابخانه له هه‌رێمی كوردستاندا نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رایده‌گه‌یه‌نێت، ژاپۆن چه‌ندین قوتابخانه له هه‌رێمی كوردستاندا نۆژه‌نده‌كاته‌وه.
رۆژی (چوارشه‌ممه) د.پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له كاتسومی مۆریاسو كونسوڵی ژاپۆن له هه‌رێمی كوردستان كرد و له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا باس له كاره په‌روه‌رده‌ییه‌كانی رێكخراوی ژاپۆنی له هه‌رێم كرا، كه ئێستا سه‌رقاڵی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی چه‌ندین قوتابخانه‌ن له هه‌رێمی كوردستاندا و ماوه‌یه‌كی دیكه كاره‌كانیان ته‌واو ده‌بێت و قوتابی و خوێندكاران ده‌توانن تیایدا بخوێنن.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، قسه له‌سه‌ر پڕۆژه‌كانی ساڵی 2019-2020 كراوه و كونسوڵی ژاپۆن چه‌ندین پێشنیاری پێشكه‌ش به وه‌زیری په‌روه‌رده و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، كه له‌گه‌ڵیشیاندا دوو قوتابخانه له هه‌ولێر نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه.
نووسراوه له‌لایه‌ن
user post
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رایده‌گه‌یه‌نێت، چەندین قوتابخانه له هه‌رێمی كوردستاندا نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه
Reviewed by Unknown
on
5:17:00 م
Rating:

ليست هناك تعليقات: