ماوەی پێشکەشکردنی فۆڕمی زانکۆڵاین درێژکرایەوە
ماوەی پێشکەشکردنی فۆرم بەسیستمەکانی وەرگرتن درێژکرایەوە…
لە پێناو ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بەدەرچوانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی و، بەتایبەت دەرچوانی خولی دووەم، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بەدرێژکردنەوەی ماوەی پێشکەشکردنی فۆرمەکانی وەرگرتن بەسیستمەکانی وەرگرتن (زانکۆلاین، ڕاستەوخۆ بەکریدیت، پارالێل و ئێواران) بۆ ماوەی پێنچ ڕۆژی دیکە درێژ بکاتەوە…
بۆیە دەرچوانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی تا ڕۆژی چوارشەمەی داهاتوو، کە دەکاتە ڕێکەوتی (۱۹/۹/۲۰۱۸) سەعات (۱۲:۰۰) دەتوانن فۆرمەکانی وەرگرتن بەسیستمە جیاوازەکان پڕبکەنەوە و پێشکەشی بکەن
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
ماوەی پێشکەشکردنی فۆڕمی زانکۆڵاین درێژکرایەوە
Reviewed by Unknown
on
1:24:00 م
Rating:

ليست هناك تعليقات: