Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

چوار ملیۆن منداڵی پەنابەر لەسەرتاسەری جیهاندا لە خوێندن بێبەشبوون

گرێکە بکەنەوە، پەروەردەی پەنابەران لە قەیراندا”

ئەمە نوێترین ڕاپۆرتی کۆمسیۆنی باڵای کاروباری پەنابەرانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکانە کە هۆشداری دەدات لە خراپی ڕەوشی پەروەردە و خوێندنی منداڵانی پەنابەر لە جیهاندا، کۆمسیۆنەکە ڕایگەیاندووە چوار ملیۆن منداڵی پەنابەر لە سەرتاسەری جیهاندا لە خوێندن بێبەشبوون کە ئەوەش دەبێتە زیان بۆ داهاتووی خۆیان و ئەو کۆمەڵگەیەی لێی دەژین.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە کۆی ئەو ٢٠ ملیۆن پەنابەرەی کە کۆمسیۆنی باڵای کاروباری پەنابەران هاوکارییان دەکات، نزیکەی نیوەیان منداڵن و لەو ڕێژەیەش چوار ملیۆنیان لە خوێندن بێبەشبوون.

کۆمسیۆنەکە دەڵێت “ژمارەی پەنابەران لە زیادبووندایە ئەمەش بە مانای ئەوە دێت ژمارەی ئەو منداڵانەی کە پێویستە بخرێنە بەر خوێندن زیاد دەکەن، بەڵام منداڵانی پەنابەر مافی خوێندنیان بۆ دەستەبەرنەکراوە“.

ئیتا شیهی ڕاوێژکاری باڵای پەروەردەی کۆمسیۆنەکە ڕایگەیاندووە “تەنها لە سەدا ٦١ی منداڵانی پەنابەر لە قۆناغی سەرەتایی دەخوێنن، هەروەها لە سەدا ٢٣ی پەنابەرانی مێردمنداڵ لە قۆناغی ناوەندی دەخوێنن کە ئەوەش دابەزینێکی بەرچاوی ڕێژەیان دەردەخات لە قۆناغی سەرەتاییەوە بۆ ناوەندی“.

دەشڵێت “منداڵان لە جیهاندا بە ڕێژەی لە سەدا ٨٤ یان خراونەتە بەر خوێندن، ئەگەر ئەم ڕێژەیە بەراوردبکەیت بە منداڵانی پەنابەر، دەردەکەوێت منداڵانی پەنابەر پێنج هێندە ئەگەریان زیاترە لە خوێندن بێبەشبن بەراورد بە منداڵانی دیکە، ڕێژەی بێبەشبوونی پەنابەران لە خوێندن تا گەورەتردەبن زیاد دەکات، بە جۆرێک تەنها لە سەدا ١ی پەنابەران لە زانکۆکان دەخوێنن، سەرەڕای ئەو هەوڵە زۆرەی دراوە نەتوانراوە ئەو ڕێژەیە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیادبکرێت و وەکو خۆی ماوەتەوە“.

هەر لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، “لە سەدا ٩٢ سەرجەم پەنابەرانی جیهان لەو وڵاتانەن کە لەڕووی پیشەسازییەوە لە گەشەسەندندان، ئەمەش کێشەی بۆ خوێندنی پەنابەران دروستکردووە، چونکە وڵاتانی هەژارنشین پارەیەکی کەمیان هەیە بۆئەوەی سیستەمێکی پەروەردەی باش بۆ منداڵانی خۆشیان دابینبکەن چ بگات بە منداڵانی پەنابەر“.

کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە وڵاتانی خانەخوێ دەکات منداڵانی پەنابەر لە سیستەمی خوێندنی نەتەوەیی وڵاتەکەیان جێبکەنەوە و دەڵێت تێکەڵکردنی منداڵانی پەنابەر بە منداڵانی دیکە، لەڕووی پەروەردە و خوێندنەوە دەرئەنجامێکی باشتری دەبێت.

هاوکات کۆمسیۆنەکە داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش کردووە کە هاوکاری زیاتری لایەنی پەروەردە و خوێندنی منداڵانی پەنابەران بکەن، هەروەها هەوڵ بۆ باشکردنی سیستمی خوێندن بدرێت لەو وڵاتانەی کە گەشەیان نەسەندووە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

چوار ملیۆن منداڵی پەنابەر لەسەرتاسەری جیهاندا لە خوێندن بێبەشبوون Reviewed by Unknown on 9:49:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.