Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

مامۆستایەکی کوردی دانیشتووی بەریتانیا خەڵاتی باشترین زانای ماتماتیکی پێبەخشرا

مامۆستایەکی کوردی دانیشتووی بەریتانیا خەڵاتی باشترین زانای ماتماتیکی پێبەخشرا.

ماڵپەڕی کوردپا بڵاویکردووەتەوە، فەرەیدوون درەخشانی یەکێک لە مامۆستایانی گەنجی زانکۆی کامبریج لە وڵاتی بەریتانیا توانیویەتی خەڵاتی فیڵدز (Fields)، بەناوبانگترین خەڵاتی جیهان لە زانستی بیرکاریدا، بەدەستبهێنێت.

خەڵاتی فیڵدز لە ساڵی ١٩٣٦ەوە تا ئێستا لەلایەن دامەزراوەی فیڵدز لە شاری تۆرنتۆ هەر چوار ساڵ جارێک بە دوو کەس هەتا چوار توێژەری خوار تەمەن ٤٠ ساڵ دەبەخشرێت کە لە بەشی بیرکاری لە جیهاندا کاردەکەن.

فەرەیدون درەخشانی کە نازناوی (کۆچەر بیرکار)ی وەرگرتووە، خەڵاتی ٢٠١٦ی ئەنجومەنی بیرکاریی ئەمریکای لەگەڵ سێ ماتماتیکزانی دیکە پێشکەشکراوە.ئەو خەڵاتە هەر دوو ساڵ جارێک بەو کەسانە دەدرێت کە لە زانستی بیرکاریدا توێژینەوە دەکەن.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی گاردیان، کۆچەر بیرکار خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو دەستکەوتە دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە، “پێدەچێت ئەم خەڵاتەم زەردەخەنە بخاتە سەر لێوی ٤٠ ملیۆن کورد“.

کۆچەر بیرکار ساڵی ١٩٧٨ لە گوندی نێی سەربە شاری مەریوان لە پارێزگای سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی تاران وەرگرتووە.

ناوبراو قوناغی دکتۆرای لە زانکۆی نۆتینگهام لە بەریتانیا تەواوکردووە و لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە وەک پرۆفیسۆری بیرکاری لە زانکۆی کامبریج دەستبەکاربووە.ئەو مامۆستا گەنجە کوردە تا ئێستا لە ٢٠ وڵاتی جیهان، سیمینار و کۆڕ و کۆبوونەوەی لەسەر دوایین دەستکەوتەکانی زانستی بیرکاری ئەنجامداوە .



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

مامۆستایەکی کوردی دانیشتووی بەریتانیا خەڵاتی باشترین زانای ماتماتیکی پێبەخشرا Reviewed by Unknown on 9:13:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.