چۆن بیر لە سەرکەوتن دەکەیتەوە؟
سەرکەوتن رەنگە کارێکی هێندە ئاسان نەبێت، بەڵام ئاستەمیش نییە لە ئاستی هیچ کارێک یان ئامانجێک لە ژیان، بۆ هاوکاری هەر تاکێک پسپۆڕان توێژینەوەیان ئەنجامداوە لەسەر ئەو کەسانەی لە جیهاندا بە کەسایەتیەکی دیار و سەرکەوتوو ناسراون، وەک تۆماس ئەدیسۆن و جای زەی و ئۆپرا، بەپێی هەواڵەکەی گۆڤاری “forbes” ی ئەمەریکی لە ئەنجامدا دەرکەوت لەپێناو سەرکەوتن پێویستە ئەم شەش بنەمایە لەیادنەکەیت لەهەموو کارێکی ژیاندا.
1-ئامانجێکی روون هەبێت و دیاریبکەیت، بۆ ئەوەی بزانیت تۆ بۆ چی هەوڵدەدەیت، بەڵام بە هەڕەمەکی بڕیاردان و هەڵبژاردنی خواست و هیواکانت، زیانی هەیە.
2-هەرگیز مەترسە لە هیچ هەنگاوێک، چونکە ترس رێگانادات خەونەکانت بەدیبهێنیت.
3-هەمیشە کەسێکی رێکخراوبە، بزانە چۆن هەموو کارەکانی ژیانت رێکدەخەیتەوە بە پلان.
4-بەردەوام هەوڵی فێربوون بدە، پرسیارکردن عەیب نییە، پێویستە لەهەمووانەوە زانیاری وەربگریت.
5-چاوەڕوانی شکست بکە و بە ئەنجامێکی ئاسایی بیبینە، چونکە لە شکستەوە سەرکەوتن دێتەدی.
6-بەردەوام هەوڵبدە زیاتر پێشکەش بکەیت و لە ئاستێکدا نەمێنیتەوە.
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
ليست هناك تعليقات: