Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتی ھەرێمی کوردستان

ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتی ھەرێمی کوردستان

هەفتەنامەى ڕوداو لە ڕاپۆرتێکیدا, کە لە ژمارە (٥١٦) لە ڕێکەوتى (6/8/2018) لە زارى کەسێک بەناوى موشیر ڕەشید بڵاویکردۆتەوە, گوایە گومان لە بڕوانامەى (٦٠٠) مامۆستای زانکۆ دەکرێ. وەزارەتەکەمان بەپێویستى دەزانێ, چەند خاڵێک بۆ خوێنەرانى هەفتانامەى ڕوداو و ئەو کەسە ڕونبکاتەوە, کە لێدوانى داوە:

  1. دڵنیابون و دڵنیانەبون لە بڕوانامە لە هەر ئاستێکى خوێندنى زانکۆیى بێ, وەزارەتەکەمان بەئەرکى خۆى زانیوە و دەزانێ و, تا ئێستاش بەباشى ئەو ئەرکەى خۆى ڕاپەڕاندوە. 
  2. ئەو کەسە کە بەناوى دەستەى دەستپاکیەوە لێدوان دەدات, باشترە لە لێدوانەکانى وردبێت و, سەرچاوەى زانیارییەکانى دروست بێ, نەک خوێنەرانى هەفتەنامەکە و خەڵکیش چەواشە بکات.
  3. وەک ئاشکرایە لە ساڵى (٢٠١٥)ەوە نەک (٢٠١٦) وەک ئەو کەسە باسیکردوە, بەهۆى ئەو بارودۆخەى لە موصڵ و ناوچەکانى دیکەى ئێراق ڕویدا, بەشێکى زۆر لە زانکۆکانى موصڵ و تکریت نوسینگەیان لە شارەکانى کوردستان کردەوە, هەروەک لەلایەن زانکۆکانى کوردستانیشەوە کارئاسانى بۆ تەواوى ئەو خوێندکارانە کرا, کە لەو زانکۆیانە دەیانخوێند, بەتایبەت خوێندکارانى خوێندنى باڵا, بۆ ئەوەش بەشێکى زۆر لە کۆرسەکانى خوێندن و تاوتوێکردنى نامەى ماستەر و تێزى دکتۆراکانیان لە زانکۆکانى کوردستان کرد, بۆیە ئەو زانیاریانەى باس لەوە دەکات کە لە موصڵ و شوێنەکانى دیکە بڕوانامەیان لەو ماوەیەدا بەدەستهێناوە دورە لە ڕاستى.
  4. ئێستاش وەزارەتەکەمان, داوا لە دەستەى دەستپاکى و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردوە, کە گومانیان لە بڕوانامەى هەر کەسێک هەیە بۆمانى ڕەوانە بکەن بۆ ئەوەى بەدواداچونى لەسەر بکەین و, لە ڕاستى و دروستى بڕوانامەکان دڵنیابین.
  5. وەزارەتەکەمان لێژنەى هەمیشەیی هەیە بۆ دڵنیابون لە ڕاستى و دروستى بڕوانامەکان.

بۆیە بەدڵنیایەوە, ئەو ژمارەیەى ئەو کەسەى کە بەناوى دەستەى دەستپاکى باسى کردوە دورە لە واقیع و هیچ بنەمایەکى ڕاستى بۆ نیە, باشتریش بوو هەفتەنامەى ڕوداو بۆ ڕاستى قسەکانى ئەو کەسە لێدوانى لە وتەبێژى وەزارەتەکەمان وەربگرتایە, نەک لە زارى کەسێکەوە کە بەهۆى نەبونى زانیارییەوە خوێنەرانى بەرەو چەواشە دەبات.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتی ھەرێمی کوردستان Reviewed by Unknown on 7:19:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.