بۆ چاوپێکەوتی کار ئەم شێوازە پۆشاکانە هەڵبژێرە
یەکێک لە باشترین هەنگاوەکان بۆ چاوپێکەوتن لەکاتی دۆزینەوە کاردا، هەڵبژاردنی جۆر جلوبەرگەکەت و ڕێکخستنیەتی، بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی شیک و سەرنجڕاکێش دەربکەویت.
چۆنێتی ڕێکخستنی جلوبەرگ و ڕەنگەکان:
1-ڕەش و سپی یەکێکن لە باشترین ڕەنگەکان بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی فەرمی دەربکەویت، ئەگەر ناتەوێت زۆر بیری لێ بکەیتەوە و سادە بیت، ئایا تەنورە یان پانتۆڵ بێت لەگەڵ کراس و بۆدی.
2-هەڵبژاردنی ڕەنگە ئارامکەرەوە و سادەکان هەنگاوێکی دروستە بۆ ئەم کارە، دەتوانیت ڕەنگی پەمەی کاڵ یان ڕەساسی یان بێجی و تێکەڵکردنی لەگەڵ رەش هەڵبژێریت.
3-هەڵبژاردنی چاکێتی تەنکی درێژ جوانترین شێوازە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی شیک و فەرمی دەربکەویت.
4-هەڵبژاردنی ئەو جلوبەرگانەی شێوەی ئەندازەییە، واتە هێڵ و چوارگۆشەی تێدایە، شیک و سەرنجڕاکێشە.
5-پۆشینی یەک ڕەنگی بیرۆکەیەکی جوانە بۆ چاوپێکەوتن، بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی شێک و فەرمی دەربکەویت.
6-هەڵبژاردنی پانتۆڵی کورت و فراوان گونجاوە، بەتایبەت بۆ خانمان باڵا بەرز بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی شیک و سەرنجڕاکێش دەربکەون.
7-عەزی شێوە کلاسیکی هەڵبژاردنێکی نمونەییە و جوانە.
8-هەوڵبدە ئێکسسواراتی سادە و کەم هەڵبژێریت لەگەڵ جلوبەرگەکەت، بۆ چاوپێکەوتن.
9-پێڵاوەکانت پێویستە وەرزشی نەبێت، دەکرێت پاژنە بەرز یان مامناوەند بێت بۆ ئەوەی وەک کەسێکی فەرمی و شیک دەربکەویت.
نووسراوه لهلایهن
user post
ليست هناك تعليقات: