Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پرۆسەی بە ئینگلیزی کردنی قوتابخانەکان لەنێوان ڕازیکردن یان گەیشتن بە فەلسەفەی پەروەردە

ئەگەر وەزارەتی پەروەردە ئامانج و مەبەستی رەخساندنی دەرفەتی یەکسان بێ بۆ  هەموو منداڵ و قوتابیەکی دانیشتوی هەرێمی کوردستان بۆ بەهرەمەند بوون لە فێربوون و خوێندنی زمانی ئینگلیزی وەکو یەکێک لە زمانەکانی سەرچاوەی زانست و زانیاری لەهەموو دنیا،بێگومان لە رووی ئامانجەکانمان لە وەزارەتی پەروەردە کە رەخساندنی دەرفەتی یەکسانە بۆ هەمووان تا بەهرەمەند بن لە زانست و زانیاری و پەروەردەی مەدەنی سەردەمیانە،بەڵام بە چاوخشاندن و هەڵسەنگاندنێکی خوێندنی بە ئینگلیزی کردنی قوتانخانە و پڕۆگرامەکانی بەشێک لە قوتابخانەکان لەهەرێمی کوردستان، ئاسانە تێبگەیت کە ئاماژەیەکی دڵخۆشکەر نابینی و تێدەگەیت کە پلانێکی کورتخایەن و بێ سوودە و ناتوانێت پلانەکانی وەزارەت و ئامانجی پەروەردەیی بپێکێت و ئیزافەیەکی زیاتر ناخاتە سەر فەلسەفەی پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی کوردستان،لەکاتێکدا ئەگەر رێ لە قۆرخکاری بگیرێت دەیان پرۆژەی پەروەردەیی دەتوانێ لە ئامانجەکانمان نزیکمان بکاتەوە کە گەیشتنی قوتابیان و فێرخوازانە لە زانست و پەروەردەیەکەی سەردەمیانە .

هیچ یەکێکمان گومانمان لەوە نیە زمان کلیلی کردنەوە و دەستڕاگەیشتنە بە زانست و زانیاری و فێربوون و شارەزابوون لە کەلتوور و فەرهەنگی گەلان و وڵاتان ،نمونەی وڵاتان و گەلانی دنیامان زۆرە کە چەندە بە پلانێکی پەروەردەی فراوان و تۆکەمە و درێزخایەن  سوودیان لە زمانی پێشکەوتوەکانی دنیا و  وگۆڕینی سیستەمی پەروەردەی وڵاتەکەیان وەرگرت و ئاستی زانستی و فەرهەنگی وڵاتەکەیان بەرزکردەوە و توانای مرۆیی و لۆجستی و فکری تاکەکانیان تا ئاستێکی سەرسوڕهێنەر بەرز کردەوە و کۆمەڵگا قۆناغێکی بەرزی پێشکەوتنی تۆمارکرد.

ئێرانی دراوسێی خۆمان نمونەیەکی زیندو و نزیکە کە رۆژگارێک خوێندن و خوێندنەوە و زانکۆ و قوتابخانەکان هەمووی بە زمانی فارسی بوو،بەجۆرێک دەرچووی زانکۆکانیان جگە لە فارسی شارەزاییان لەهیچ زمانێکیتر نەبوو و نەیدەتوانی سوود لە سەرجاوە زانستیەکان وەربگرێت ،بەڵام بنچینەی کێشەکەیان دۆزیەوە و بە شێوەیەکی پلانێکی درێژ و وورد هەڵسان بە گۆڕینی سیستەمی خوێندن و بەشێوەیەک لە قۆناغەکانی خوێندندا گرینگیەکی زۆریان بە فێربوونی زمانی ئینگیزیدا تا بەشیوەیەک ئێستا پیشکەوتنە زانسی و  مرۆییەکانی ئێران شایەنی باسکردنە .
نمونەیەکیتر هندستانە ، بەشێوەیەک زمانی ئینگلیزی و فێربوونی نەوە و قوتابیەکانیان کردە یەکیک لە پێداویستیەکانی تەواکردنی خوێندن لە وڵاتەکەیان و توانیان ئاستی زانستی و مرۆیی و فەرهەنگی وڵاتەکەیان زۆر پێش بخەن .

بۆیە پێموایە ئەو پرۆسەی بە ئینگلیزی کردنی سیستەمی خویندن،پرۆسەیەکی گەورەی نیشتیامانیە و پێوسیتە لە ئاستێكی باڵاتر و بەرزتر پلان و بەرنامەی بۆ دابنرێت و خودی سەرۆکی حکومەت و کابینەکەی و راوێژکار و پسپۆڕی تایبەتمەند و شارەزا  بەشداربن لە پلانەکە و شۆڕکردنەوەی بەرنامەکە بۆ ئاستێكی بەرزتر و ببێتە یەکێک لە ستراتیژییەکانی حکومەت،ئەگینا پێموایە بەم شێوەیە پلانێکی کورتخایەنە دووچاری چەقبەستووی دەبێت و لەشوێنێک دەوەستێت و ئامانجەکانی خۆی ناپێکێت بەم شێوەیە لەچوارچیوەیەکی تەسک دەخولێتەوە ،بەڵام ئەگەر پرۆژەکە فراوان و هەمەلایەن بکرێت وەزارەتی پەروەردەش بەتەنها بەرپرسیار نابێت لە کەموکوڕییەکانی و هەمووان تواناکانی خۆیان لەم بارەیەوە دەخەنە گەڕ و پرۆژەکە دەگاتە ئامانجی خۆی .

عباس محمد بەرزنجی

بەڕێوەبەری پەروەردەی مەخموور

٦\٨\٢٠١٨



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

پرۆسەی بە ئینگلیزی کردنی قوتابخانەکان لەنێوان ڕازیکردن یان گەیشتن بە فەلسەفەی پەروەردە Reviewed by Unknown on 9:57:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.