Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

مامۆستای نمونەیی

خوێندکارەکان وا وەسفی مامۆستاکەیان دەکەن کە وەک بەرێوەبەری سێرک وایە، بەڵام ئەم وەک بەرێوەبەری سێرک قامچی پێ نییە، بەڵکو بەردەوام بە نێو خوێندکارەکانیدا دێت و دەچێت. ئەگەر لە وانەیەکدا باسی ئەو مەترسیانەی بکردایە کە رەنگە گڵۆپێکی کارەبا بیخاتەوە، زۆر بە خۆشی و جوانی باسی دەکردو نزیکی دەکردەوە لە ژیانی رۆژانەی خوێندکارەکانی. بۆ شەرحکردنی وانەکە، خوێندکارەکان یەک لە دوای یەک هەڵدەسانە سەر تەختەکەو وێنەی پێکهاتەکانی گڵۆپ و ئەو تیشکانەی لێوەی دەردەچێت دەکێشا. لە هەمو جارەکاندا مامۆستا چەپڵەی بۆ خوێندکارەکە لێدەدا و خوێندکارەکانی دیکەش چەپڵەیان بۆ خوێندکارەکەی هاوڕێیان لێدەدا کە هەستابووە سەر تەختەکە.
دواتر مامۆستا خوێندکارەکانی بۆ چەند گروپێک دابەشدەکات، بۆ ئەوەی هەر گروپەی گفتوگۆ لەسەر بابەتەکە بکەن، پاشان قسەکەری گروپ هەڵدەسێتە سەر پێ و بەناوی گروپەکەوە، باس لە گفتوگۆی گروپەکەو ئەو دەرئەنجامە دەکات کە پێیگەیشتوون. مامۆستا دەرئەنجامەکانی هەمو گروپەکان کۆدەکاتەوە و دەگاتە ئەو دەرئەنجامەی کە لەم گڵۆپانەدا، نابێت پشکی/حێە روناکی شین بەرز بێت، تا زەرەرو زیان بە چاو نەگەیەنێت.
دواتر لەگەڵ خوێندکارەکانی دەڕوات بۆ ژوری تاقیگە، لەوێ خوێندکارەکان ئەوەی بە تیۆری باسیان لێوەکردووە، بە عەمەلی لەسەر گڵۆپەکان ئەنجامیدەدەن. سەرەتا فیلمێکی زانستی لەسەر بابەتەکە دەبینن و پاشان دەستدەکەن بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوە لەسەر گڵۆپەکان. دوای کۆتایی دەوامی فەرمی، مامۆستاکەیان لە رێگەی ئیمێڵەوە، ئەنجامی تاقیکردنەوە عەمەلییەکان بۆ خوێندکارەکانی دەنێرێت.
ئەم مامۆستایە دەڵێت لە شەرحکردنی وانەکانیدا، چەندین شێوازی وانە وتنەوەی جیاواز جیاواز بەکاردەهێنێت، بۆچی؟

بۆ ئەوەی هەر خوێندکارێک ئەو رێگایە بدۆزێتەوە کە گونجاوە بۆ فێربوونی. مامۆستاکە وا دەکات خوێندکارەکان هەمویان حەماسەت و سۆزێکی باشیان هەبێت بۆ فێربوون، هەمو خوێندکارەکان لە وتنەوەی وانەکەدا بەشدارن، هەیانە لە رێگەی کارکردن لە گروپەکەدا بەشدارە، هەیانە بە هەستانە سەر تەختەکە بەشدارە، هەیانە بەشداری لە تاقیکردنەوەکەی نێو تاقیگەکەدا دەکات. هەستان و جووڵەی بەردەوام و گفتوگۆی هاوبەشی نێوان خوێندکارەکان، وا دەکات خوێندکارەکان بە درێژایی کاتی وانەکە، لە حاڵەتی زیندویەتی و چوست و چالاکیدا بمێننەوەو دووربن لە بێتاقەتی و بێزاری.
هانس ئۆتۆ کارمیس پێیوایە لە بواری پەروەردەدا، گۆڕانکارییەکی گەروە روویداوە کە هەندێک لە مامۆستایان و پەروەردەکاران هێشتا دەرکیان پێنەکردووە، ئەویش بریتییە لەوەی جاران پێویست بوو قوتابی و خوێندکار خۆیان لەگەڵ قوتابخانە بگونجێنن، ئیدارەی قوتابخانە تەسەورێکی بۆ قوتابخانە دادەناو هەموان پێویست بوو لەسەری بڕۆن و پێیەوە پابەندبن. بەڵام قوتابخانەی ئەمڕۆ، لەسەریەتی خۆی لەگەڵ قوتابی و خوێندکارەکانی بگونجێنێت، حەزو ویست و خولیای تەلەبەکانی لەبەرچاو بگرێت. ئەم مەسەلەیەیە وا دەکات سەرکەوتنی مامۆستا، پەیوەست بێت بە توانای مامۆستاوە بۆ شێوازەکانی وانەوتنەوە. مامۆستای نموونەیی ئەو مامۆستایەیە کە رۆژانە گەشە بە چۆنیەتی وتنەوەی وانەکانی دەدات، بۆ هەر پۆلێک کە دەڕواتە ناوی، شێوازی جیاواز جیاوازی وانە وتنەوە بەکاربێنێت کە لەگەڵ تەمەن و حەزو ویستی قوتابییەکانیدا گونجاوبێت. بەڵام مامۆستای سەرنەکەوتوو، ئەو مامۆستایەیە کە دەفتەرێکی پێیەو حەلی سەرجەم ئەو پرسیارنەی تێدایە کە پێش چەندین ساڵ لەمەوبەر نووسیویەتییەوە، ساڵ دوای ساڵ هەمان شەرح و هەمان حەل و هەمان رێگای وانە وتنەوە بەکاردەهێنێت.

لەپەیجی مامۆستا هەورامان قانع وەرگیراوە
سەرچاوە
www.almarefh.net



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

مامۆستای نمونەیی Reviewed by Unknown on 8:17:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.