Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئەو قوتابییەی بەڕێوەبەرەکەی خستە گریان

من هەمیشە لە کاتی دەوامی نیوەڕۆدا، لە گۆڕەپانی قوتابخانەکە رادەوەستام و تەماشای چونە ژورەوەی قوتابییەکانم دەکرد بۆ پۆلەکانیان، نەدەڕۆشتمە ژورەکەی خۆم تا سەرجەم قوتابییەکانم دەبینی گۆڕەپانەکە چۆڵ دەکەن و بە ریز دەڕۆنە پۆلەکانیانەوە. پاش ماوەیەک هەستمکرد دوو تا سێ قوتابی، رۆژانە درنگ دێنە مەکتەب و فریای راوەستانی نیوەڕوان ناکەون، منیش ناچار بووم سزایان بدەم و پاشان رێگایان بدەم بڕۆنە پۆلەکانیانەوە. دواتر تێبینیم کرد یەکێک لەو قوتابیانە، رۆژانە و بە شێوەیەکی بەردەوام دوا دەکەوێت، من کاتێ لەسەر دوا کەوتنە بەردەوامەکانی، بە تێڵاکەی دەستم لێمدەدا، قوتابییەکە بە روخسارێکی خەمبارو بە چاوی پڕ لە فرمێسکەوە، دەستەکانی دەکردەوەو بەو سزایە رازیدەبوو. دواتر زۆر بە سادەیی دەڕۆشت بۆ پۆلەکەی. ئەم حاڵەتە ماوەیەکی زۆر رۆژانە دووبارە دەبووەوە. دووبارە بوونەوەی حاڵەتەکە وایلێکردم بیر لەوە بکەمەوە ئەم قوتابییە بۆ ئەوەندە عینادە و چ عەقڵێکی پوچی هەیە، چۆن کاتێ سزای دەدەم زۆر خەمباردەبێت و چاوەکانی پڕ دەبێت لە فرمێسک، کەچی لەگەڵ ئەوەشدا واز لەم دواکەوتنە ناهێنێت و لەکاتی گونجاوی خۆیدا نایەت بۆ قوتابخانە.
لەگەڵ ئەوەشدا بڕیارمدا من لەسەر هەڵوێستی خۆم بەردەوام بم (دواکەوتن= سزادان) تا قوتابییەکە ناچار دەبێت هەڵسوکەوتی خۆی دەگۆڕێت و چیتر دوانەکەوێت. وەلێ رۆژەکان هاتن و هیچ گۆڕانێک لە هەڵسوکەوتی قوتابییەکەدا رووینەدا. ئیدی بڕیارمدا جڵەوی ئەم کێشەیە بگرمە دەست و لە هۆکاری دواکەوتنەکەی بپێچمەوە. رۆژێک پێش ئەوەی سزای بدەم، دەستی قوتابییەکەم گرت و هێنام بۆ ژوورەکەم و لێمپرسی:
کوڕەکەم بۆچی رۆژانە دوا دەکەویت؟ بۆچی وەک هاوڕێکانت زوو نایەیت و لە ریز راناوەستیت. تۆ ئەگەر ئەوەندە پێتناخۆشە کە سزات دەدەم و بە روخسارتەوە دیارە چەند خەمباری بەو سزایە، بۆچی هەڵسوکەوتی خۆت ناگۆڕیت؟
قوتابییەکە بۆ ماوەیەک بێدەنگ دەبێت و چاوی بڕیوەتە زەویەکە، پاشان زۆر لەسەرخۆو بەوپەڕی شەرمەوە وەڵامی بەرێوەبەرەکەی دەداتەوەو دەڵێت:
مامۆستا من بە ئیرادەی خۆم دوا ناکەوم، مامۆستا لە ماڵەوە بارودۆخی دارایمان زۆر خراپە، باوکم ئیشی نییە، من و براکەم تەنها یەک کراسی قوتابخانەمان هەیە، ئەو بەیانیان کە دەڕوات بۆ قوتابخانە لەبەریدەکات، منیش لەکاتی نیوەڕۆ بەوپەڕی سەبرەوە چاوەڕێی دەکەم تا بێتەوەو کراسەکە دابکەنێت و من لەبەریبکەم، ئەوە هۆکاری دواکەوتنەکەمە. کەچی لەگەڵ ئەوەشدا تۆ هەمو رۆژێ لەسەر شتێک سزام دەدەی کە هیچ خەتایەکی منی تێدانییە. منیش ناتوانم ناڕازیبم و سزاکە بە ئاسایی وەردەگرم، چونکە من حەز ناکەم بەهۆی خراپی باری دارایمانەوە، واز لە مەکتەب بێنم.
بەڕێوەبەرەکە کاتێک گوێی لەو قسانە دەبێت، دونیا لەبەرچاوی تاریکدەبێت و هەست دەکات لەو چرکەساتەدا زەمەن راوەستاوە. بیری لەو هەمو رۆژە کردووەتەوە کە بە تێڵاکەی لە دەستەکانی ئەم قوتابییەی داوە، قوتابییەکە ئەگەرچی ئازارێکی زۆری چەشتووە، وەلێ هیچ ناڕەزاییەکی دەرنەبڕیوەو بێدەنگ بێدەنگ رۆشتووەتە بۆ پۆلەکەی.
بەرێوەبەرەکە خۆی پێنەگیراوەو بێدەنگ دەستی کردووە بە گریان، بە قوڕگێکی پڕ گریان بە قوتابییەکەی وتووە:
باشە کوڕم بۆچی ئەوەت بۆ باس نەکردووم؟
قوتابییەکە بە چاوە غەمگینەکانی کە هێشتا هەر تەماشای زەویەکە دەکات، وەڵامی مامۆستاکەی دەداتەوەو دەڵێت:
ئاخر تۆ هیچ رۆژێک لە هۆکاری دواکەوتنەکەمت نەپرسی، تەنها سزات دەدام.
ئا لەو ساتەوەختەدا بەرێوەبەرەکە هەست دەکات چ کارێکی خراپی ئەنجامداوە. لەو رۆژەدا بێ ئەوەی سزای بدات، دەستی قوتابییەکە دەگرێت و دەیبات بۆ پۆلەکەی، لە رێگا پێیدەڵێت کە دەوام تەواو بوو وەرەوە بۆ لام. قوتابییەکە دوای تەواو بوونی دەوام دەڕواتەوە بۆ لای بەڕێوەبەرەکەی، ئەویش دەیبات بۆ بازاڕو لەسەر حسابی خۆی، کراسێکی تازەی قوتابخانەی بۆ دەکڕێت. قوتابییەکە زۆر دڵخۆشدەبێت، هێند دڵخۆشە وەک ئەوەی لە تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ دەرچوبێت و بە خۆش و شادییەکی زۆرەوە دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە.
بەرێوەبەرەکە سەبارەت بەم روداوە دەڵێت: ئەم روداوە وێستگەیەکی هێجگار گرنگ بوو بۆ گۆڕینی نەهجی پەروەردەیم و فێرکردنم. لەو رۆژەوە دەرکم بەوە کرد مامۆستای نمونەیی لەسەریەتی، پێش ئەوەی مامۆستا بێت، دەبێت باوکی سەرجەم قوتابییەکان بێت. پێویستە هەستیان پێبکات و گفتوگۆیان لەگەڵ بکات، لە کێشەو ئازارو نەهاتنەکانیان بکۆڵێتەوە، بەتایبەت لەم بارودۆخە خراپ و سەختەی کە رووی لە کۆمەڵگاکەمان کرووە.

سەرچاوە
http://usbarab.blogspot.com



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

ئەو قوتابییەی بەڕێوەبەرەکەی خستە گریان Reviewed by Unknown on 8:17:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.