Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

قۆناغی دووەمی خولی گەشەپێدان بەسەرپەرشتی مەکتەبی سکرتاریەتی ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیان بەڕێوە چوو

ڕۆژانی هەینی و شەمە بەرواری ١٨/١٧ی ٨ی ٢٠١٨ قۆناغی دووەمی خولی گەشەپێدان بەسەرپەرشتی مەکتەبی سکرتاریەتی ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیان بەڕێوە چوو.

بە بەشداری سەرکەوتووانی قۆناغی یەکەمی خولی گەشەپێدان لە لقەکانی ڕێکخراوی گەشەپێدان و دوای ساڵی یەکەم، ئەمڕۆ قۆناغی دووەمی خولەکە لە شاری سلێمانی و لەژێر سەرپەرشتی مەکتەبی سکرتاریەتی ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان بە ئامادەی سکرتێری گشتی ڕێکخراو و ئەندامانی سکرتاریەت، کۆتای بە قۆناغی دووەمی خولەکە هات.

گەشەپێدان دەپرسێت:- ئەنجامدانی ئەم خولانە بۆ ئێوەی قوتابی تا چەند پێویستە؟ ڕاتان چیە دەربارەی سودو گرنگ خولەکە ؟

 

هیوا فاروق( بەشداربوو) :- ئەم خولانە زۆر پێویستن بەتایبەت بۆ ئاستی قوتابیانی ئامادەیی و زانکۆ و پەیمانگاکان، کە کۆمەڵێک خاڵی گرنگ باسکران و من وەک خۆم لە شێوازی ڕێکخستنەوەی کات و پلاندانان بۆ ژیان لەگەڵ هەندێک بابەتی تری گرنگ سودم وەرگرتووە، هەر بۆیە بە گرنگ و پێویستی دەزانم.

 

گەشەپێدان:- وەک بەشداربوویەک تا چەند سودمەندبوون لەم خولە؟

 

هێدی بورهان ( بەشداربوو) :- بێگومان چەند سودێکمان بینیوە، شارەزایی بوون و وەرگرتنی ئەزموون لە چەند مامۆستایەکی جیاواز وە چەند بابەتێکی جیاواز لەماوەی ئەم دوو ڕۆژە، ناسین و شارەزایی کەسایەتییە جیاوازەکان و چۆنێتی مامەڵەکردن، ئەزموونی خیاواز، ئەمانە پاڵنەرو هۆکارن تا بە ئاسانی پلان و ئامانجەکانمان دیاری بکەین.

گەشەپێدان:- را و پێشنیاری ئێوە دەربارەی خولەکە چییە؟

پەیام عدنان(بەشداربوو) :- ئەگەر چی خوەلەکە جیاواز بوو، بەڵام پێم وایە چوارچێوەیەک یاخود سنورێک هەبێت لەکاتی بەشداریکردندا، بەشداری زیاتری قوتابیان و گرنگیدان بە وانەی کرداری، وە بەکارنەهێنای مۆبایل و دورخستنەوەیان لەناو هۆڵی وانە وتنەوە یاخود بەکارنەهێنانیان تا کۆتای خولەکە، تا کاتێکی زیاتر بۆ بەشداربوان بگەڕێتەوە و بەشداربوان زیاتر تەرکیزیان لەسەر وانەکان بێت، ئەگەر چی لەو ڕووەوە ئەم خولە زۆر باشىوو، بەلام سەرەنجام کاتی بەزایە بردووین.

 

گەشەپێدان:- ڕۆڵی مەکتەبی سکرتاریەت لە پێگەیاندنی و گەشەدان بەتواناکانی قوتابیان لەڕێگەی ئەم خولانەوە چییە؟ وە ئامانجتان چییە؟

 

ڕزگار زوبێر (کارگێڕی مەکتەبی سکرتاریەت ) :- ئەو ئەرکە قورسەی لەسەر شانیەتی بریتییە لە پەروەردەکردن و پێگەیاندنی قوتابیان بۆیە هەمیشە کار لەسەر ئەوە دەکەین تا بتوانین توانای قوتابیان بەدەرخەین لەڕێگای خول و خێوەتگاکان بۆ پێگەیاندنی زیاتری قوتابیان، ساڵێک پێش ئیستا پرۆژەیەکی سەرتاسەری مەکتەبی سکرتاریەتی ڕێکخراوی گەشەپێدان بۆ سەرجەم لقەکانی ڕێکخراو بەناوی خولی گەشەپێدان ڕاگەیاندراو قۆناغی یەکەم لە خودی لقەکان بەڕێوە چووە، دوای قۆناغی یەکەم و بەپێی هەڵسەنگاندنی لقەکان لە هەر لقێک جەند قوتابیەک نمرەی زیاتریان بەدەستهێنابوو بەشداریان پێکرا لە قۆناغی دووەمی خولەکە، کە مەکتەبی سکرتاریەتی ڕێکخراوی گەشەپێدان سەرپەرشتی دەکرد لە شاری سلێمان، تا خزمەتێکی زیاتر بە چینی قوتابیان بکرێت.

یەکێک لە ئامانجە سەرەکیەکانی ڕێکخراو بریتییە لە پێگەیاندن و پەرەدان بە تواناکانی قوتابیان، وە لە پلانی ستراتیجی ڕێکخراو هاتووە بە ئامانجگەیاندنی ١% لە دروستکردنی سەرکردایەتی لە ناو ڕێکخراودا لەماوەی ئەم خولە لە مەکتەبی سکرتاریەت، کە دەتوانم بڵێم توانیمان ئەم ئامانجە بەدی بهێنین.

 

 

ڕاپۆرتی/ شادیە طالب



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

قۆناغی دووەمی خولی گەشەپێدان بەسەرپەرشتی مەکتەبی سکرتاریەتی ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیان بەڕێوە چوو Reviewed by Unknown on 11:34:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.