Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

قوباد تاڵه‌بانی دوای چه‌ند كاتژمێرێك له‌ به‌ڵێنه‌كانی په‌شیمان بوویه‌وه‌..

دوێنێ بەشێك لە مامۆستایانی ناڕازی گەرمیان دژی دزی و گەندەڵییەكانی پرۆژەی نیشتەجێبوونی مامۆستایان گردبونەوە و دواتر لەگەڵ جێگری سەرۆكی حكومەت كۆبونەوەو بەڵێنی چارەسەریان لێوەرگرت، بەڵام دواتر دەستەی داكۆكی لە مافی مامۆستایانی گەرمیان ڕایدگەیاند: جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم سوپاسی وەبەرهێنی پرۆژەكەی كرد و ئەوەش جێگای قبوڵكردن نیە.

دەستەی داكۆكی لە مافی مامۆستایانی گەرمیان ڕوونكردنەوەیەكی لەسەر پرۆژەی نیشتەجێبوونی مامۆستایان بڵاوكردەوە كە تیایدا هاتووە:” لای هەموان ڕوونە كە لەماوەی ڕابردوودا بە مەبەستی خستنەڕووی دزی و گەندەڵییەكانی پرۆژەی نیشتەجێبوونی مامۆستایان لە دەرگای چەندین بەرپرسی ئیداری و حكومی و پەرلەمانتارمان داوە”.

هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو: دوێنێش لە پاش گردبوونەوەیەك كە بۆ پیشاندانی ناڕەزایەتی مامۆستایان دژ بەو گەنەكاریانە ئەنجام درا، سەردانی جێگری سەرۆكی حكومەتمان كرد و لە نزیكەوە بە ووردی دزی و گەندەڵییەكانی پرۆژەكەمان پێ ڕاگەیاند و داواكارییەكانمان خستەڕوو، ئەویش لای خۆیەوە بەڵێنی پێداین ئەم كێشەیە چارەسەردەكات”.
لە ڕونكردنەوەكەدا ئەوەش هاتووە:” بەڵام بەداخەوە چەند كاتژمێرێك بە سەر بەڵێنەكەی جێگری سەرۆكی حكومەتدا تێنەپەڕی بەردی بناغەی پرۆژەكەی داناو زۆر سوپاسی وەبەرهێنی پرۆژەكەی كرد”.

هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو: دواتر پەیوەندیمان بە ڕاوێژكاری دارایی تاڵەبانییەوە كرد ، پێی ڕاگەیەندین كە تەنها دوو ساڵیان خستۆتەسەر ساڵانی دانەوەی قیستی كۆتایی واتا لە ٤٠% ی پارەی خانووەكان ، كە بەداخەوە ئەمە نەك لەئاستی داواكارییەكانی ئێمەدا نەبوو، بەڵكو لە ئاستی ئەو لە سنگ دان و بەڵێنەی جێگری حكومەتیشدا نەبوو.

لەكۆتای ڕونكردنەوەكەدا ئەوەش هاتووە: ئێمە بەم كارە ڕازی نابین و داوا لە مامۆستایان دەكەین بەرگری لە ماف و گیرفانی خۆیان بكەن و نەهێڵن بازرگانی چاوچنۆك و كەسانی مشەخۆری پرۆژەكە ئەم دزی و گەندەڵییەیان لا ئاسایی بكەنەوە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

قوباد تاڵه‌بانی دوای چه‌ند كاتژمێرێك له‌ به‌ڵێنه‌كانی په‌شیمان بوویه‌وه‌.. Reviewed by Unknown on 5:28:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.