Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بەڕێوەبەری كۆمەڵگای شەهید فاخیرمێرگەسۆری بە وتارێك شكۆی قوتابخانە ئەهلیەكانی هەولێری شكاند

 

بەڕێوەبەری كۆمەڵگای شەهید فاخیرمێرگەسۆری بە وتارێك شكۆی قوتابخانە ئەهلیەكانی هەولێری شكاند نەك شكۆ موشەكی ئاراستە كردن سەیری ئەم ووتە ئاڵتونیانە بكە پۆڕتی قوتابخانەی ئەهلی لە هەولێر هێنا خوارەوە

وەك خۆی
وتاری بەڕێوەبەری كۆمەڵگە
بەڕێزان…. ئامادەبووانی قەدر گران … وەك كۆمەڵگەی شەهید فاخیرمێرگەسۆری پەروەردەیی خۆمان بە خۆشحاڵ دەزانین، ئەمڕۆ رێورەسمی رێزلێنان بۆ قوتابییە یەكەمەكانی قۆناغی دوانزدەهەمی قوتابخانە حكومییەكانی شارەكەمان سازبكەین، كە بۆ ئەم ساڵ حەوت قوتابی بەو ئاستە گەیشتوون ئەوانیش سێێان قوتابی كۆمەڵگەكەمانن، ئەوانی دیكەش هی قوتابخانەكانی ( زه‌هرای كچان) و (رزگاری كوران ) و ( كۆلێژی قه‌ڵا) و (هه‌ولێری نموونه‌یی)ن.
بەڕێزان ساڵی خوێندنی رابردوو، بە هۆی قەیرانی دارایی، لە دوو ساڵەكەی پێشووی، سەخت و ناخۆشتر بوو. لە قوتابخانە حكومییەكان رەنگدانەوەی قەیرانەكان لەبەر دەم پرۆسەی خوێندن راستەوخۆ دەبینرا، كەچی بەرامبەردا قوتابخانە ناحكومییەكان نەك هەر نەكەوتنە ژێر ئەو بارە، بەڵكو بارەكەیان لە قازانجی خۆیان بەكارهێنا. بەداخەوە زۆربەیان بە قازانجی خۆیان سوودیان لێوەرگرت.
لەگەڵ ئەوەشدا دەبینین زۆربەی ئەو قوتابییانەی نمرەی بەرزیان بە دەستهێناوە، لە قوتابخانە حكومییەكانن. بەری رەنج و ماندووبوونی ئەو مامۆستایانەی بەسەرەوە دیارە كە لەگەڵ سەختی گرفتەكانی قەیرانی دارایی، دەسبەرداری بە جێگەیاندنی ئەرگە پیرۆزەكەیان نەبوون و لەپێناو گەیشتن بە ئامانجە بەرزەكەیان كە بەدەستهێنانی نمرەی بەرز و پێگەیاندنی دروستی قوتابییەكانیانە، نەوەستان، بۆیە لێرەدا بە پێویست دەزانم سوپاسیان بكەین.
سوپاسی مامۆستایان و دەستەی كارگێڕی و هەموو ئەندامەكانی دیكەی قوتابخانە حكومییەكان بەگشتی و ئەو قوتابخانانەی كە ئەمڕۆش قوتابییە پێشەنگەكانیان بەسەردەكەینەوە بە تایبەتی. بەڕێزان ئێمە وەك كۆمەڵگەی شەهید فاخیر مێرگەسۆری پەروەردەیی وا ساڵی دەیەمە لە بەجێگەیاندنی پەیامە بەرز و پیرۆزەكەمان لە پێگەیاندنی رۆڵ و نەوەی نوێ بەردەوامین. لەو ماوەیەشدا ساڵانە وەك دیارتریت پێگەی خوێندن، زۆرترین نمرەی بەرزمان لە قۆناغی دوانزدەهەم بەدەستهێناوە و زۆرترین ژمارەی قوتابیشمان بۆ كۆلیژە بەرزەكانی پزیشكی و ئەندازیاری چوون، هەرچەندە لە پلانی ئێمەدا زیاتر گرنگی بە پێگەیاندنی دروست و رۆشنی تاكی قوتابی دەدەین، نەك ئاست و نمرە. لەوانەیە ئەم ساڵ لە شوێنی دیكەش بە پێوانەی رێژەیی نمرەی بەرز هاتبێت، بەڵام پێویستە ئاگاداری راستییەكی گرنگ بن قوتابییەكانی ئێمە داڕێژراوی دەستی خۆمانن نەك ساڵانێك مامۆستایانی دیكە پێیان ماندووببن و پاش لوانی تەواو و دڵنیابوون لە ئاستییان ئینجا بۆ لای ئێمە هاتبن. بە داخەوە دیاردەیەك خەریكە سەرھەڵدادت و پێویستە وەزارەتی پەروەردە هەم ئاگاداری بێت و هەمیش رێگربێت لە پێشی ئەویش ئەوەیە هەندێك پێگەی ناحكومی پەیدابوون بە هەر رێگایەك بێت دەیانەوێت قوتابی لێهاووی بەری مامۆستاكانی قوتابخانە حكومییەكان بەرن و دواتریش بە نمرەكەی خۆیان هەڵبكێشن. لەو رووەوە ئێمە زۆر شادومانین لەو سێ قوتابییەی كە ئەم ساڵ لە پێشەنگەكانی هەرێمن، دووانیان هەر لە قۆناغی دووەمی بنەڕەتی، قوتابی كۆمەڵگەكەمان بوون. كەواتە ساڵ لە دوای ساڵ بە هەوڵی مامۆستاكانی ئێمە پێگەیشتن. شانازیش بەوە دەكەین هەر لە سەرەتاوە كۆمەڵگەكەمان بەو جۆرە هاتووە. بەڕێزان … ئەوانەی لە پرۆسەی پەروەردە و كارگێڕی قوتابخانە و پیشەی وانەوتنەوە شارەزان، دەزانن ماندووبوونی ساڵانە بە قوتابییان لە پێناو كۆمەڵێك ئامانجە، یەكێك لەوانە بەدیاركەوتنی لێهاتوویی و لێزانی و هەوڵدانییانە لەو ئەنجامەی كە قوتابی بەدەستیدەهێنێ، بۆیە رەوانییە پێگەیەكی خوێندن، بەتایبەتیش ناحكومییەكان قوتابییە ئامادەكراوەكانی قوتابخانە حكومییەكان (ئەوانەی كە پێشبینی بەدەستهێنانی نمرەی زۆر بەرزی لێدەكرێت) كێشبكەن و بۆ ماوەی چەند مانگێك لای ئەوان بخوێنێ و ئەنجامەكەی بە هی ئەوان بزانرێ. كە لێرەدا هەوڵی هەموو ئەو مامۆستایانە ون دەبێت كە پێشتر لەگەڵیاندا ماندووبووە و لە پێناویشیدا نەك قسوری نەكردووە، بەڵكو زۆری پێبەخشیوە. جا لەگەڵ ئەو گرفتانەشدا كەچی ئەم ساڵیش ئێمەی قوتابخانە حكومییەكان هێشتا پێشەنگی نمرەی بەرزین، بۆیە پیرۆزبایی لە خۆمان و قوتابیان و خانەوادەكانیان و ئێوەی ئامادەبوو دەكەین.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

بەڕێوەبەری كۆمەڵگای شەهید فاخیرمێرگەسۆری بە وتارێك شكۆی قوتابخانە ئەهلیەكانی هەولێری شكاند Reviewed by Unknown on 10:24:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: