Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

زۆر تووشی شەرمەزاری دەبیت، پێویستە چی بکەیت؟

کەسێکی کۆمەڵایەتیت و بەشداری کۆڕ و کۆبوونەوەکان دەکەیت، یان رۆژانە لە شوێنی کارەکەت گفتوگۆ دەکەیت، بەڵام هەندێکجار بەهۆی قسەکردنی زۆرەوە یان وتنی وشەیەکەوە کە بەبێ مەبەست دەیڵێیت، تووشی شەرمەزاریەکی زۆر دەبیت، کەواتە چۆن ئەو هەڵەیە راست دەکەیتەوە یان چی بکەیت بۆ ئەوەی تووشی ئەو جۆرە هەڵوێستە ناخۆشانە نەبیت؟

1-پێش هەموو هەنگاوێک، کاتێک دەزانیت هەڵە زۆر دەکەیت لەناو کۆر و کۆبوونەوەکان لەکاتی قسەکردندا، باشترە لەبەردەم ئاوێنەدا تاقیکردنەوە ئەنجام بدەیت.

2-دەکەویتە ناو بارودۆخەکەوە و شەرمەزار دەبیت، کەواتە پێکەنینێکی سادە بکە، چونکە پێکەنین کلیلی متمانە بەخۆبوونە.

3-هێندە قسەکانت دەربارەی بابەتەکان درێژ مەکەرەوە، هەوڵبدە کورت و پوخت بیت.

4-بە دەنگی بەرز مەدوێ و خۆشت توڕە مەکە، هەوڵبدە زۆر ئارام و لەرسەخۆبیت، بەمشێوەیە دووردەبیت لە هەڵە.

5-لەکاتی قسەکردندا، بوار بدە بە هەموو بەشداربووان بدوێن، تا تۆش سوود ببینیت و هەڵە نەکەیت.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

زۆر تووشی شەرمەزاری دەبیت، پێویستە چی بکەیت؟ Reviewed by Unknown on 10:48:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.