Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

كچێكی قوتابی تەمەن 18 ساڵ لە قەڵادزێ خۆی سووتاند و گیانی لەدەست دا

ڕاگەیاندنی پۆلیس ڕاپەرین ڕایگەیاند، كچێك لە شارۆچکەی قەڵادزێ خۆی سوتاند و به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌شی گیانی له‌ده‌ستدا.

بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی ڕاپەرین، ئەو کچە تەمەنی ١٨ ساڵە و خوێندکار بووە، ئێوارەی دوێنێ له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به‌ نه‌وت خۆی سوتاندووە، به‌پێی ڕاپۆرتی نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی قه‌ڵادزێ ڕێژه‌كه‌ی 70% بووه‌، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ به‌ڕێكراوه‌ بۆ سلێمان و لە درەنگانێکی شەودا گیانی لەدەستداوە.

پۆلیس دەڵێت، به‌ وته‌ی ئەو کچە، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییەوە خۆی سوتاندووه‌ و پاش لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هۆكاری خۆسوتاندنه‌كه‌ی به‌ بڕیاری دادوه‌ر، كه‌سێك به‌ هۆی ڕووداوه‌كە‌ ده‌ستگیر كرا، لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

كچێكی قوتابی تەمەن 18 ساڵ لە قەڵادزێ خۆی سووتاند و گیانی لەدەست دا Reviewed by Unknown on 1:44:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.