Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

یوزەیەر نەیم و پاسۆردی دەرچووانی پۆلی12 ئامادەیی ڕه‌وانه‌ی په‌روه‌رده‌كان كرا

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، دەرچوانی پۆلی12ی ئامادەیی ئاگادار دەكاتەوە، ناوی بەكارهێنەرو وشەی تێپەڕەكانیان ڕەوانەی پەروەردەكان كراوە، وتەبێژی ئەو وەزارەتەش ڕایدەگەیەنێت: لەڕێگەی پەروەردەی پارێزگاكانەوە دەگەیەندرێتە خوێندكاران.
عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ SNN نێردراوە، ڕایگەیاند: وەك ئامادەكاریەك بۆ وادەی ڕاگەیاندن و كاراكردنی سیستمەكانی وەرگرتن بەڕێگەی (زانكۆلاین، سیستمی ڕاستەوخۆ بەكریدیت، پارالێل و ئێواران) لەیەك كاتدا، ئەمڕۆ پێنچ شەممە 2ی ئابی 2018، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی وەرگرتن لە وەزارەتەكەمان، ناوی بەكارهێنەرو وشەی تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد)ی  سەرجەم خوێندكارانی پۆلی 12 ڕەوانەی پەروەردەكان كرا.
وتیشی:” دەرچوان دەتوانن لەهەفتەی داهاتوەوە سەردانی قوتابخانەو خوێندنگەكانیان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی ناوی بەكارهێنەرو وشەی تێپەڕەكانیان”.
داواشیكرد، خوێندكاران ناوی بەكارهێنەرو وشەی تێپەڕ لەلای خۆیان بپارێزن و وتی:” چونكە دواتر لەڕێگەی ئەو (بەكارهێنەرو وشەی تێپەڕ)ەی، كە وەریدەگرن دەتوانن داواكاری بۆ وەرگرتن لە بەش و كۆلێژ و پەیمانگە لە زانكۆكان پێشكەش بكەن”.
ڕوونیشیكردەوە، ئەمساڵ جیاواز لە ساڵەكانی دیكە دەرچوانی پۆلی 12 بەهەمو شێوازەكانی وەرگرتن (زانكۆلاین، سیستمی ڕاستەوخۆ، پارالێل و ئێواران) لەناو یەك سیستم ناویان تۆماردەكرێن و تەنها بەو پاسۆرد و یوزەرنەیمەی كە وەری دەگرنەوە دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن و، دواتریش ناوەكانیان لە شوێنی وەرگرتنەكانیان بدۆزنەوە.


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

یوزەیەر نەیم و پاسۆردی دەرچووانی پۆلی12 ئامادەیی ڕه‌وانه‌ی په‌روه‌رده‌كان كرا Reviewed by Unknown on 4:44:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.