Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزارەتی پەروەردە!باشترین بڕیاری دا چیتر قوتابی پۆلی12 لە قوتابخانەی حکومی نابێ بچێتە قوتابخانەی ئەھلی

وەزارەتی پەروەردە/چیتر قوتابی پۆلی12 لە قوتابخانەی حکومی نابێ بچێتە قوتابخانەی ئەھلی؟شکۆ گەڕایەوە بۆ قوتابخانەی حکومی-بەڵێ بۆ بڕیاری لەم شێوەیە و زیاتریش

بڕیارێکی گونجاو زۆر زۆر زۆر باش بەڕاستی وەزارەتی پەروەردە کاری ناوازەی خۆی کرد؟تەنھا ئەمڕۆ ھەزاران دەست خۆشی لەلایەن مامۆستایان و بەڕێوەبەرانی قوتابخانەی حکومی بۆ چووە دەبێ ئەم کتاب ڕەسمیەی 2/8/2018 دەرچووە بە ئاڵتون بنووسرێتەوە بەڕاستی ساڵانێک بوو بەڕێوەبەری قوتابخانە حکومیەکان تووشی داوی قوتابخانە ئەھلیەکان ببون؟دواجار وەزارەتی پەروەردە باڵی قوتابخانە حکومیەکانی بەرزکردەوە و زاڵی کردن بەسەر قوتابخانەی ئەھلی حەق نەبوو قوتابی لە بنەڕەتی یەوە تا پۆلی11 ی ئامادەیی لە قوتابخانەی حکومی بێت بەخێوبکرێت و گەورە بکرێت و ئاستێکی بەرزی زانستی بۆ دەستەبەر بکرێت و زیرەک بکرێت شڵپ لە پۆلی12 قوتابخانەی ئەھلی ڕایبکێشێت پۆز بە نمرەی قوتابخانە حکومیەکە لێبدات؟کە نمرەش لە قوتابخانەی ئەھلی دەھێنێت ھیچ حساب بۆ ئەم ساڵانەی پێشووناکەن؟لە قوتابخانەی حکومی بووە؟ئینجا نەک ئەوە بەڵکو سەدان قوتابی کاتێک لە قوتابخانەی حکومی دەچوونە ئەھلی نەک زیرەک تر ببن بەڵکو تەمبەڵ تر دەبوون و بەڵگەش زۆرە چونکە دەکەوتنە بەحری واستە و واستەکاری و داخڵ بوون بە پارە و سەدان سەرپێچی تر ھەزاران قوتابی ساڵانە لە قوتابخانەی حکومی کاتێک دەچونە ئەھلی ئەصڵەن نمرەیان نەدەھێنا وەک لە چاو حکومیەکە قوتابخانەی ئەھلی لە ھەولێر بۆتە شێخەڵا فەرموو ئەمساڵ 3568 قوتابی زانستی لە قوتابخانە ئەھلیەکانی ھەولێر بوون 987 قوتابی دەرچووە کێ دەتوانێت وەڵام بداتەوە ئایا ئەم ژمارەیە لەکۆی ئەم ھەموو قوتابیە بەسە و باشە.قوتابخانەیەکی ئەھلی ھەولێر لەکاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان دووەم ببو بە ھەڵە بە یەکەمی ھەرێم خوێندرایەوە بۆردی نمرەش گەیشتەوە ئەم قوتابخانەیە کەچی ئێستاشی لەگەڵ بێت بە ھەڵە دەڕۆن و بەھەڵە یەکەمی ھەرێمیان کردووە بە موڵکی خۆیان بەھەڵە نمرەی خۆیان دەخوێننەوە لە کاتێکدا یەک قوتابی یەکەمی ھەرێم ببوو 99.14 ی ھێنا بەستە یاسین ھیچ قوتابیەکی تر ئەم نمرەیەی نەھێناوە ھەر ھەموو قوتابخانە ئەھلیەکان لە ئاستی پێویست نین چونکە ھیچ قوتابخانەیەکی ئەھلی نسبەی نەجاحی ئەمساڵ لە 50% نەبووە واتا نیوەی قوتابیشی دەرنەچووە زۆربەیان نسبەی نەجاحیان 20% تێپەڕ ناکات مەعقولە قوتابخانەی ئەھلی بی یەک قوتابیت دەرنەچووبێت مەعقولە ھەزاران قوتابیت ھەبێت چەند دانەیەک نمرەی 90 ی ھێناوە چاوت بەس ئەم 90 نەوەدانە دەبینێت چاوت ئەو ھەموو سەدان ساقیتە نابینێت بێ زەحمەت ئەوە قوتابخانەی ئەھلی یە یان کۆگای تەمبەڵیە؟ئەمڕۆ سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانە حکومیەکانی ھەولێر دەست خۆشیان لە وەزیری پەروەردە و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە دەکرد؟بەڵێ ئەمە بڕیارێکی نموونەیی یە؟قوتابخانە ئەھلیەکان بە پەندی کوردی کار دەکەن،وەک دەڵێن(ھی خۆم لۆخۆم ھی تۆش دەخۆم)لەمەو دوا نەتان بینی چیتر قوتابی قوتابخانەی حکومی بخۆن؟بیکەن بە ھی خۆتان لە کاتێکا ساڵانێکە قوتابخانەی حکومی بەم قوتابیانە ماندووبوونە؟ئێوە پۆزیان پێ لێ دەدەن-پیاوبن لە پۆلی10/11 قوتابی خۆتان وەربگرن و بەخێویان بکەن ئەگەر نمرەیان ھێنا دیارە ئێوە پاڵەوانن-بەس ئەگەر نەیان ھێنا دەرگاکە دابخەن و لەسەر پردی سەیداوەی توری پرتەقاڵی بفرۆشن،ئەمساڵ بۆتان دەردەکەوێت بەبێ قوتابخانەی حکومی پووشێکی سوتا ناھێنن-ھەرچی ساڵانی پێشتریشە قوتابی ئاست بەرزی قوتابخانەی حکومی پۆلی11نەبووایە ئێوە ساڵانێک بوو دەبوایە ئەم گۆرانیە بڵێن لەیلا فەریقی-لێ ی گەڕێن با دڵم بگری ژیری مەکەوە بە لایە لایە؟

.

ھھھھھھھھھھھھھھھھھ ببوورن بۆ قسەکان کەمێک بازاڕی بوو بەڵام قوتابخانەی ئەھلی ئەمڕۆ بۆتە بازار بۆیە ئاوا قسەمان کرد؟

سۆڕی



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

وەزارەتی پەروەردە!باشترین بڕیاری دا چیتر قوتابی پۆلی12 لە قوتابخانەی حکومی نابێ بچێتە قوتابخانەی ئەھلی Reviewed by Unknown on 4:39:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.