Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئامادەیی فاخیر مێرگەسۆری ئەمڕۆ خەڵاتی قوتابی یەکەم و دووەمەکانی قوتابخانە حکومیەکانی کرد ئەھلیەکانیشی ئیھمال کرد

ئامادەیی فاخیر مێرگەسۆری ئەمڕۆ خەڵاتی قوتابی یەکەم و دووەمەکانی قوتابخانە حکومیەکانی کرد ئەھلیەکانیشی ئیھمال کرد

ئامادەیی شەھید فاخیرمێرگەسۆری قوتابیە یەکەم و دووەمەکانی پارێزگای ھەولێری خەڵات کرد

کۆمەڵگایە گەورەکەی ھەولێر فاخیر مێرگەسۆری ئەمڕۆ کارێکی جیاوازی کرد بۆ یەکەم جار کۆمەڵگایەکی پەروەردەیی ئاوا ھەم خەڵاتی ھەموو قوتابیانی پارێزگای ھەولێر بکات ھەم بەڕێوەبەری ئەم قوتابیانەش خەڵات بکات؟گەورەییە بۆ کۆمەڵگایەکی پەروەردەیی ئاوا ھەم قوتابی سەرکەوتوو و ھەم بەڕێوەبەری سەرکەوتوو خەڵات بکات؟

ئەمڕۆ کاتژمێر 6:00 ی ئێوارە بە چاودێری بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی ھەولێر بەشدار عبدالخالق و ڕاوێژکاری وەزارەتی پەروەردە بورھان ئەرگوشی و مامۆستا دلێر عبداللە بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی ھەولێر و بەڕێوەبەری بەشێک لە قوتابخانە سەرکەوتووەکان مەراسیمی دابەش کردنی خەڵات بەسەر قوتابیە یەکەم و دووەمەکانی پارێزگای ھەولێر سازکرا،،جێگای ئاماژەیە بەڕێوەبەری کۆمەڵگا مامۆستا شەپۆل تیادا ووتەیەکی پێشکەشی ئامادەبووان و مێوانان کرد وێرای پیرۆزبایی لە قوتابیە سەرکەوتووەکان و بەڕێوەبەرەکانیان.دواتر لەلایەن مێوانان خەڵات بەسەر قوتابیانی ئامادەیی شەھید فاخیرمێرگەسۆری و ھەولێری سیستەمی ئینگلیزی و کۆلێجی قەڵای بەھرەداران و ئامادەیی زەھرای کچان و ئامادەیی ڕزگاری کوڕان دابەش کرا،

ئەوەی جێگای تێروانین بوو بەھۆی نزمی ئاستی قوتابخانە ئەھلیەکان بەڕێوەبەری کۆمەڵگا ئاماژەی بە چەند خاڵێک کرد،بەڵام جێگای پرسیار بوو قوتابیانی قوتابخانەی ئەھلی لەم مەراسیمە دا بوونیان نەبوو؟نەدەبینران،چونکە یەکەمی ھەرێم تەنھا لە پارێزگای سلێمانی بوو بەڵام قوتابخانەیەکی ئەھلی لە ھەولێر یەکەمی ھەرێمی بە قوتابی خۆی دەزانێت لە کاتێکدا دووەمی ھەرێم بووە بەھەڵە بە یەکەم خوێندراوەتەوە ئێستاش قوتابخانە ئەھلیەکە لەسەر ھەمان ھەڵە دەڕوات ھەربۆیە ھیچ قوتابیەکی قوتابخانەی ئەھلی بانگھێشتی مەراسیمەکە نەکرابوو،خەڵاتی گرانبەھا تەنھا پێشکەشی قوتابیانی سەرکەوتوو و ڕاست و دروستی قوتابخانە حکومیەکان کرا،



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

ئامادەیی فاخیر مێرگەسۆری ئەمڕۆ خەڵاتی قوتابی یەکەم و دووەمەکانی قوتابخانە حکومیەکانی کرد ئەھلیەکانیشی ئیھمال کرد Reviewed by Unknown on 10:25:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.