Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پێنج خاڵی سەرەکی بۆ چاوپێکەوتنی کار

رەنگە بەدوای کارێکی نوێدا بگەڕێیت، سەرەتای هەموو کارێكیش بە چاوپێکەوتن دەستپێدەکات، تا تواناکانی تۆ هەڵبسەنگێنن، بێگومان لەم قۆناغەدا زیرەکی و لێهاتووی تۆ لەکاتی وەڵامدانەوە رۆڵی سەرەکی هەیە لە قبوڵکردنت بۆ ئەو کارە.

گۆڤاری forbesی ئەمەریکی باس لە پێنج خاڵی سەرەکی دەکات، کە پێویستە ئەو کەسانەی چاوپێکەوتنیان هەیە جێبەجێی بکەن:

1-بەپێی بۆچوونی بەشێک لە پسپۆڕان، لە پێنج خولەکی یەکەمدا بڕیار لەسەر کەسەکە دەدرێت، هەربۆیە تۆ ئەم قسەیە بە جدی وەربگرە و کاری لەسەر بکە، واتە ئاگاداری شێوازی هەڵبژاردنی جلوبەرگەکەت بە، پێویستە شیک بێت، هاوکات شێوازی سڵاوکردن و قسەکردن خۆناساندن، پێویست بە توڕەیی و دەموچاوێکی گرژ ناکات، دەبێت هاوسەنگی رابگریت.

2-پێویستە تەواو زانیاریت هەبێت دەربارەی ئەو کارەی چاوپێکەوتن لەسەری هەیە، بەمەبەستی کار، لەرووی چۆنێتی کاریانەوە یاخود ئامانجیان، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت زۆر بە پەرۆش دەربکەویت بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە.

3-پرسیار بکە، بەهیچ شێوەیەکی شەرم مەکە، چونکە ئەمە خاڵێکی گرنگە بۆ لێکدانەوەی ئاستی تواناکانی تۆ، هەوڵبدە ئەوەی دەربارەی کارەکە دەتەویت بیزانیت بپرسە، بۆ ئەوەی بڕیاری دروستیش بدەیت.

4-متمانە کلیلی سەرەکی دەرگاری سەرکەوتنە لە هەموو کارێکدا، راستە لە سەرەتاوە دروستکردنی ئەو متمانەی قورسە، بەڵام دەبێت بەهێز و وریابیت، هەوڵبدەیت پەیامی خۆت بەشێوەیەکی گونجاو بگەیەنیت، تا متمانە بەدەستدەهێنیت.

5-پەیوەندیەکی باش لەو ساتەدا دروستبکە لەگەڵ ئەو کەسانەی چاوپێکەوتن لەگەڵدا ئەنجام دەدەن، مەرج نییە هێندە جدی بیت یان زۆر کراوەبیت، دەبێت زاڵبیت و هاوسەنگی رابگریت هەم قسەی خۆش هەم باسی کار تێکەڵ بکەیت.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

پێنج خاڵی سەرەکی بۆ چاوپێکەوتنی کار Reviewed by Unknown on 6:35:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.