ئینستاگرام تایبەتمەندییەکى تر زیاد دەکات
پێگەى ئینستاگرام تایبەتمەندییەکى تر زیاد دەکات کە رێگە بە بەکارهێنەرانى دەدات ئاگادارى ئەو هاوڕێیانەیان بن کە لەسەر هێڵن لەڕێى دەرکەوتنى خاڵێکى سەوزەوە لە تەنیشت ناوەکانیان.
بەکارهێنەرانى ئینستاگرام دەتوانن خاڵە سەوزەکە ببین کاتێک ناوى هاوڕێیەکیان دەردەکەوێت یان کاتێک پەنجەرەى گفتوگۆ دەکرێتەوە.
رۆژنامەى “دەیلى مەیل” بەریتانى نوسیویەتى، ئەم تایبەتمەندییە نوێیەى ئینستاگرام لە فەیسبوک دەچێت، لەبەرئەوەى بەشێکى زۆرى بەکارهێنەران ئەم تایبەتمەندیەیان پێخۆش نیە، پێگەکە ڕێگەیداوە لە رێی ئامادەکارییەکانەوە لەکاربخرێت بەوەش هیچ هاوڕێیەک ناتوانێت هاوڕێکەى ترى ئاشکرا بکات.
رۆژنامە بەریتانیەکە ئاماژەى بەوەشکردوە بەکارهێنەرانى ئینستاگرام ناتوانن خاڵە سەوزەکە ببینن مەگەر لاى هاوڕێیەکەوە نەبێت کە بەدواداچونى بۆ دەکەن، ئەگەر تۆ بتەوێت چاودێرى کەسێک بکەیت و ئەو نەیەوێت ئەوا ناتوانیت بیبینیت.
نووسراوه لهلایهن
user post

ليست هناك تعليقات: