Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

زانکۆی ڕاپەرین پلانی وەرگرتن بۆ زانکۆ و پەیمانگاکان ئاشکرا دەکات

#زانکۆیـــراپەرین

بەڕێوەبەرایەتی تۆماری ناوەندی زانکۆی ڕاپەرین پلانی وەگرتنی خوێندکاران و تازەترین ڕێنمایی و مەرجەکانی وەرگرتن ڕادەگەیەنێت کە لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٨-٢٠١٩ پەیڕەو دەکرێن و خوێندکاران دەتوانن لە ڕێگەیەوە داواکاری وەرگرتن لە کۆلێژ و بەشەکان پێشکەش بکەن.
لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی زانکۆ (مامۆستا عوسمان عبدالرحمن ) بەرێوەبەری تۆماری ناوەندی زانکۆی ڕاپەرین سەبارەت بە پلانی وەرگرتنی خوێندکاران و تازەترین مەرج و ڕێنماییەکانی وەرگرتن وتی : بۆ ئەمساڵی خوێندن زانکۆمان پلانی خۆی بۆ وەرگرتنی خوێندکاران ڕەوانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا کردووە، بەپێی پلانەکەش بۆ ئەمساڵی خوێندن زانکۆمان توانای وەرگرتنی زیاتر لە ٧٢٥ خوێندکاری لە دەوامی بەیانیان دەبێت کە لەو ڕێژەیەش ١٠٠ خوێندکاریان بەشێوەی پاراڵێڵ دەبێت و هەروەها نزیکەی ٣٧٠ خوێندکاریش لە دەوامی ئێواران لە شەش بەشی جیادا بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەت وەردەگیرێن.
مامۆستا عوسمان وتیشی: بۆ ئەمساڵی خوێندن دوو بەشی تازە لە زانکۆمان دەکرێنەوە، ئەوانیش بەشی کۆمەڵایەتی لە کۆلێژی پەروەردەی بنەرەت و بەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی لە کۆلێژی زانست، لێرەوە مژدە دەدەین بە دەرچوانی پۆلی ١٢ دەتوانن بۆ ئەمساڵی خوێندن داواکاری وەرگرتن لەم دوو بەشە تازەی زانکۆمان پێشکەش بکەن.
ڕاشیگەیاند: بۆ وەرزی نوێی خوێندن لە زانکۆی ڕاپەرین دەرچوانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەتوانن لە پێنج بەشی زانکۆمان بە سیستەمی زانکۆلاین و لە ١٣ بەشی دیکە بە سیستەمی وەرگرتنی ڕاستەوخۆ داواکاری وەرگرتن لە کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆمان پێشکەش بکەن.
لە کۆتایی قسەکانیدا بەرێوەبەری تۆماری ناوەندی زانکۆی ڕاپەرین وێرای پیرۆزبایی لە دەرچوانی ١٢ی ئامادەیی ڕایگەیاند بە هاوکاری سەرۆکایەتی زانکۆ و کۆڵێژەکان لە دەرفەتێکی نزیکدا هەڵمەتێکی هۆشیاری بۆ چۆنیەتی پرکردنەوەی زانکۆلاین لەڕێگەی خوێندنگا ئەمادەییەکانەوە بۆ خوێندکارانی سنورەکە دەستپێدەکەین.
.
سناپ
page_azmoon
زانکۆی ڕاپەرین پلانی وەرگرتن بۆ زانکۆ و پەیمانگاکان ئاشکرا دەکات Reviewed by Huseein on 1:47:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.