Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

رێنماییەکانی پێدانی مۆڵەتی بێ مووچەی مامۆستایان

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کە کۆپییەکی دەست (باس) کەوتووە، ئاماژە بە چەند رێنماییەک کراوە بۆ پێدانی مۆڵەتی بێ مووچە بە مامۆستایان.

لە رێنماییەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لەدوای ١٥ی٩ مامۆستایان بۆیان نییە داوای مۆڵەتی بێ مووچە بکەن، مۆڵەتەکەش لەسەر بنەمای ئەوە دەدرێت کە تا چەند پێویست بێـت و کاریگەریی لەسەر میلاک و پسپۆڕی نەبێت.

روونیش کراوەتەوە: “بە ھیچ جۆرێک نابێت مامۆستا دەوام نەکات، تاوەکوو فەرمانی مۆڵەتی بێ مووچەکەی بۆ دەردەچێت”.

لەو رێنماییەدا جەخت کراوەتەوە، ئەو مامۆستایانەی لەکۆتایی ساڵی ٢٠١٥ مۆڵەتی ٢ ساڵی بێ مووچەیان وەرگرتووە، مافی ٢ ساڵی تر مۆڵەتیان ھەیە.

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی مۆڵەتی دایکایەتی بڕیاری داوە: “ئەو ماۆستایەی لە مۆڵەتی دایکایەتی بێت، لەدوای تەواوبوونی مۆڵەتەکەی مافی ھەیە داوای مۆڵەتی بێ مووچە بکاتەوە”.

“ئەگەر مامۆستایەک بیەوێت مۆڵەتەکەی ھەڵوەشێنێتەوە و دەست بە کار بکاتەوە، بۆی ھەیە دوای ھەفتەیەک یان تاوەکوو ٣١ی ١٢، ئەگەر دوای ئەوە بێت ئەوە دەبێت چاوەڕێ بکات تاوەکوو ساڵی نوێی خوێندن، ئەگینا ناتوانێت مۆڵەتەکەی ھەڵبوەشێنێتەوە” ئەوە لە دەقی رێنماییەکەدا ھاتووە.

جەختیش کراوەتەوە، لەدوای ٣١ی ١٢ داواکاریی بڕینی مۆڵەتی بێ مووچە بە ھیچ شێوەیەک بەرز ناکرێتەوە و کاری پێ ناکرێت، دووپاتیش کراوەتەوە، پێدانی مۆڵەت و پچڕاندنی مۆڵەتیش لە دەسەڵاتی وەزیری پەروەردەدایە.

ئەگەر یەکێک دووبارە داوای مۆڵەتی بێ مووچە بکاتەوە، دەبێ دەست بە کار بکاتەوە، پاشان داواکارییەک بۆ مۆڵەت پێشکەش بکات، ھەروەھا ئەوانەیشی لەدەرەوەی وڵاتن و ناتوانن بگەڕێنەوە، ئەوە دەبێت راپۆرتی پزیشکیی ئەو وڵاتە پێشکەش بە نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن، پاش پەسندکردنی لە لایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ھەرێم مۆڵەتەکەی نوێ دەکرێتەوە.

مەریوان بەگۆ، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە (باس)ی راگەیاند: ”رێنماییەکە دراوەتە ھەموو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەکان و پێیان راگەیاندراوە، مۆڵەتی بێ مووچەی مامۆستایان بەم رێنماییە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت“.

روونیشی کردەوە، ئەگەر کاریگەری لەسەر پڕۆسەی خوێندن و کەمیی میلاک دروست بکات، ئەوا مۆڵەتی بێ مووچە نادرێت.

لە نیسانی ٢٠١٥دا ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، دەسەڵاتی بە وەزیر و سەرۆکی دەستەکان دا بۆ بەخشینی مۆڵەتی بێ مووچە بۆ فەرمانبەران بۆ ماوەیەک کە لە پێنج ساڵ زیاتر نەبێت، بەڵام بۆ مامۆستایان دوو ساڵە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

رێنماییەکانی پێدانی مۆڵەتی بێ مووچەی مامۆستایان Reviewed by Unknown on 10:33:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.