نیشانەکانی تووشبوونی منداڵ بە خەمۆکی
منداڵ هاوشێوەی گەورەکان تووشی باری دەروونی ناجێگیر دەبێت، چونکە هەستیارە و زوتر درک بە گۆڕانکاری و رووداوەکانی چواردەوری دەکات، بەڵام گرنگە دایکان و باوکان ئەگەر منداڵەکانیان تووشی خەمۆکی و بێزاری و بارێکی دەروونی ناجێگیر بوو، هەستی پێبکەن و هەوڵبدەن بە رێگایەکی باش چارەسەری بکەن یان سەردانی پزیشکی دەروونی و پسپۆڕەکانی بواری دەروونناسی و کۆمەڵایەتی بکەن.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی rotana منداڵان کاتێک تووشی ناجێگیری دەروونی و خەمۆکی دەبن، ئەم نیشانانەی تێدا دەردەکەوێت:
1-بوونی دەروونێکی (میزاجێکی) خراپ بە درێژایی رۆژ.
2-بایەخ بە چالاکی و جوڵەکانی رۆژانە نادات.
3-کێشی دادەبەزێت و ئارەزووی خواردنی نییە.
4-کەم خەوە، شەوانە ناتوانێت لەکاتی خۆیدا بخەوێت و ئارەقیش زۆردەکاتەوە لەکاتی خەودا.
5-توانای یاریکردن و بەشداریکردنی هیچ جوڵەیەکی نییە، بەردەوام بێتاقەتە و هەست بە خەمباری دەکات.
6-ناتوانێت بڕیاربدات و بەردەوام دڵەڕاوکێیەتی.
7-هەست بە زەمب دەکات بەردەوام و زیرەکی لەدەستدەدات.
8-بیر لە مردن دەکاتەوە و بیرکردنەوەکانی بەگشتی سلبین.
9-رەنگە تووشی خوویەکی خراپ بێت وەک نینۆک خواردن، کە هۆکارەکەی نائارامیە.
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur

ليست هناك تعليقات: