Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

تەرخانکردنى%٧٠ى کورسیەکانى خوێندن لە زانکۆکان بۆ دەرچوانى خولى یەکەم،زیان بە دەرچووانی خولی دووەم ناگەیەنێت،

تەرخانکردنى رێژەى تا ئاستى %٧٠ى کورسیەکانى خوێندن لە زانکۆکان بۆ دەرچوانى
خولى یەکەمى تاقیکردنەوەکانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى، بەهیچ شێوەیەک زیان بە
دەرچووانی خولی دووەم ناگەیەنێت، چونکە جیاوازی نمرەی وەرگرتن لە نێوان
هەردوو خولەکەدا ئەوپەڕی دەگاتە تا ئاستى
۲نمرە و لەهەندێک بەش رەنگە
کەمتریش بێت.
عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا
رایگەیاند لە ساڵانى پێشوو هەنگاو بە هەنگاو گۆڕانکارى و چاکسازى لە شێوازى
وەرگرتن بەسیستمى ناوەندى وەرگرتن کراوە بەشێوەیەک لە وەرگرتندا تەواوى
خواست و ئارەزووى خوێندکار و قوتابى بەرجەستە بکرێت، ساڵى رابردوو ڕێژەى
سەرووى
()%٥٥ى کورسیەکانى خوێندن بۆ دەرچوانى خولى یەکەمى
تاقیکردنەوەکانى پۆلى دوانزەى ئامادەیی تەرخانکرا، هەروەها ڕێژەى
%٤٥ى
کورسیەکانى خوێندنیش بۆ ئەوانە بوون کە لە خولى دوەم دەرچون .
ئەم شێوازەى پیادە کرا دەرەنجامەکانى کاریگەرى راستەوخۆى لەسەر بەرەو پێش
بردنى خوێندن و بەرزکردنەوەى ئاستى زانستى و ئەکادیمى زانکۆکان هەبووە.
وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وتیشى بۆ ئەمساڵی
خوێندنیش راگەیاندنى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆکان هاوشێوەى ساڵى رابردوو
دەبێت، بەشێوەیەک بۆ هەر قۆناخێکى دەرچون ڕێژەیەکى گونجاو لە پلانى وەرگرتن
دادەنرێت، بۆ ئەوەش تا ئاستى
()%٧٠ى کورسیەکانى خوێندن لە کۆلێژ و پەیمانگەکان
تەرخان دەکرێت بۆ دەرچوانى خولى یەکەمى تاقیکردنەوەکانى پۆلى دوانزەى
ئامادەیى، هەروەها ڕێژەکەى ترى دەمێنێتەوە تەرخان دەکرێت بۆ ئەو خوێندکارانەى
کە لە خولى دووەمى تاقیکردنەوەکانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى دەردەچن

لەبارەى ئامانجى ئەم بڕیارەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى عەباس
ئەکرەم دوپاتى کردەوە، ئامانج لەم بڕیارە ئەوەیە تا سەرهتایی مانگی سیپتەمبەر
بتوانین ناوی خوێندكاران لە ڕێگەی
(زانكۆلاین) بڵاوبكرێتەوه، هەروەها دهستپێكردنی
دهوامی خوێندكارانیش لە كاتی خوێدا دەستپێبکات، چونکە ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ
رابردوو، ساڵانى پێشوو خوێدنى قۆناخى یەکەم لە مانگى
( )١٢و ( )١دەستى پێکردەوە
هۆکارەکەشى ئەوە بووە وەرگرتن دواکەوتووە، بەڵام بەم بڕیارەى ئەنجومەنى
وەزارەت پرۆسەى خوێندن لەمانگى
( )٩دا دەست پێ دەکات و کۆلێژو بەشەکان
دەتوانن لەماوەى دیاریکراوى ساڵدا تەواوى پرۆگرامەکانى خوێندن بەسەرکەووتوى
کۆتایى پێبهێنن. لەگەڵ ئەوەشدا بە جێەجێ کردنى ئەم بڕیارە مەبەستمانە بتوانین
سیستمە نێودهوڵەتیەکان لە زانكۆكان جێبەجێ بکەین، بەو هۆیەشەوه زانكۆكانمان
دهتوانن زۆرتر بەڕووى دونیا و پێشکەوتنەکان بکرێنەوەو فریاى نوێنترین زانست و
زانیارى سەردەم بن.
وتەبێژى خوێندنى باڵا وتیشى دیاریکردنی ڕێژەی تا ئاستى
%٧٠ی کورسییەکانی
خوێندن بۆ دەرچووانی خولی یەکەم یەکێکە لەو بڕیارانەی بە تەواوەتی لە خزمەتی
خوێندکاراندایە، چونکە ساڵی پار ئەم بڕیارە هەبووە و ڕێژەی زیاتر لە
%٥٥بۆ
دەرچووانى خولى یەکەم دیاریکرا، بەڵام لە بەشێک بۆ بەشێکی دیکە ڕێژەکە
جیاوازبوو، مەرجیش نییە ڕێژەی تا ئاستى٪ ۷۰ئەمساڵیش لە سەرجەم بەشەکان
جێبەجێبکرێت.
عەباس ئەکرەم راشیگەیاند ئەوەى گرنگە روونى بکەینەوە بۆ ئەمساڵ دەرچووانى
خولى یەکەم و دووەم لە یەک کات داواکارى بۆ وەرگرتن لە زانکۆکان پێشکەش دەکەن
و لەیەک کاتیش ناویان دەردەچێت، وتیشى وەرگرتنی ئەو ڕێژەیە بەهیچ شێوەیەک
زیان بە دەرچووانی خولی دووەم ناگەیەنێت، چونکە جیاوازی نمرەی وەرگرتن لە
نێوان هەردوو خولەکەدا ئەوپەڕی دەگاتە تا ئاستى
( )۲نمرە لەهەندێک بەش رەنگە
کەمتریش بێت، ئەوە لەکاتێکدایە لە ساڵانی ڕابردوودا سێ نمرە دەبەخشرایە
دەرچووانی خولی یەکەم. بۆیە دەرچووان دڵنیادەکەینەوە لەسەر بنەماى نمرە شوێن و
کورسیان بۆ تەرخاندەکرێت نەک ڕێژە



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

تەرخانکردنى%٧٠ى کورسیەکانى خوێندن لە زانکۆکان بۆ دەرچوانى خولى یەکەم،زیان بە دەرچووانی خولی دووەم ناگەیەنێت، Reviewed by Unknown on 11:02:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.