Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا”تائێستا هیچ وادەیەك بۆ ئەكتیڤكردنی زانكۆلاین دیارینەكراوە”

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی سەرقاڵی ئامادەكردنی مەرج و رێنماییەكانی وەرگرتنە لەزانكۆو پەیمانگە حكومییەكان، بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانكۆی سلێمانیش رایدەگەیەنێت”وابڕیارە پێش 1ی 8 رێبەری وەرگرتن بۆساڵی 2018 -2019 بڵاوبكرێتەوە، كە مەرج و رێنماییەكانی تێدایە” و وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاش دەڵێت: هیچ وادەیەك بۆ ئەكتیڤكردنی زانكۆ لاین دیارینەكراوە.

د.چۆمان عومەر بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانكۆی سلێمانی بەSNNی راگەیاند: تائێستا رێبەری وەرگرتن لەزانكۆو پەیمانگە حكومییەكان بۆساڵی خوێندنی 2018-2019 تەواو نەبووەو ئامادەكارییەكان لەلایەن ناوەندی وەرگرتنەوە بەردەوامە.

وتیشی:”تێبینی خۆمان بۆناوەندی وەرگرتن بەرزكردۆتەوەو وابڕیارە تاوەكو 1ی8ی2018 رێبەرەكە دەربچێت و بڵاوبكرێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەفەرمی هیچ وادەیەك بۆ ئەكتیڤكردنی زانكۆ لاین نییە، بەڵام بەشێوەیەكی زارەكی لەناوەندی وەرگرتنەوە پێمانوتراوە كەرەنگە 1ی 8 زانكۆ لاین بۆ خولی یەكەم بكرێتەوە.

لەلایەن خۆشییەوە، عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەSNNی راگەیاند: ئێستا كار لەسەر مەرج و رێنماییەكانی وەرگرتن لەزانكۆو پەیمانگە حكومییەكان بۆ ساڵی خوێندنی 2018-2019 دەكرێت، كە لەناو رێبەری وەرگرتندایە، هەركاتێك تەواوبوو، بڵاودەكرێتەوەو دەخرێتەبەردەستی دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی.

وتیشی:”تائێستا هیچ وادەیەك بۆ ئەكتیڤكردنی زانكۆلاین دیارینەكراوە”



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا”تائێستا هیچ وادەیەك بۆ ئەكتیڤكردنی زانكۆلاین دیارینەكراوە” Reviewed by Unknown on 10:02:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.