Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئێستا باشترین و خێراترین بەرنامەی کردنەوەی سایتە فڵتەر کراوەکان بەکاربهێنن

ئێستا باشترین و خێراترین بەرنامەی کردنەوەی سایتە فڵتەر کراوەکان بەکاربهێنن
https://m.apkpure.com/turbo-vpn-–-unlimited-free-vpn/free.vpn.unblock.proxy.turbovpn
سودی
ئه‌گه‌ر فێری VPN بوون، ته‌ركی مه‌كه‌ن!

VPN ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ نه‌كراوه‌ كه‌سایتێك قه‌ده‌غه‌ كرا تۆ له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ بیكه‌یته‌وه،‌ به‌ڵكو زۆر سودی تریشی هه‌یه‌، VPN وه‌ك تونێلێك وایه‌ له‌ناو ئینته‌رنێتدا كه‌تۆ تێی ده‌چیت و به‌نهێنی هاتوچۆی تێدا ده‌كه‌یت، بۆیه‌ گه‌ر فێری بوون ته‌ركی مه‌كه‌ن و به‌كاری بهێنن له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌:
+ ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه‌ئینته‌رنێتی بۆ دابین كردویت ناتوانێت سه‌یری زانیاریه‌كانت بكات و بزانێت چی ده‌نێرێت و چیت بۆ دێت چونكه‌ هه‌موو زانیاریه‌كانت موشه‌فه‌ر* ده‌كات.
+ ته‌نانه‌ت كۆمپانیای ئینته‌رنێته‌كه‌ نازانێت سه‌ردانی چ وێب سایتێك ده‌كه‌یت.
+VPN ئه‌و وڵاته‌ی لێوه‌ ده‌چیته‌ ناو ئینته‌رنێته‌وه‌ ده‌گۆڕێت، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر سایتێك له‌وڵاتێك قه‌ده‌غه‌ كرا تۆ به‌هۆی ئه‌و وڵات گۆڕینه‌وه‌وه‌‌ ده‌توانیت بچیته‌ ناو وێب سایته‌ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌كه‌وه‌.
+هه‌ندێ جار ڤیدیۆیه‌ك له‌وێب سایتێك دانراوه‌ ته‌نها بینه‌ری چه‌ند وڵاتێك ده‌توانن سه‌یری ئه‌و ڤیدیۆیه‌ بكه‌ن، له‌ڕێگه‌ی VPNه‌وه‌ دتوانیت وه‌ك یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ بچیته‌ ناو ئینته‌رنێت و سه‌یری ڤیدیۆیه‌كه‌ بكه‌یت.
+ له‌وایفای خۆڕایی و كافێكاندا ده‌تپارێزێت له‌دزینی زانیاریه‌كانت.

*موشه‌فه‌ر(Encryption): پرۆسه‌یه‌كه‌ كه‌ زانیاریه‌كانت ده‌گۆڕێت بۆ شێوازێك كه‌س لێی تێناگات تاوه‌كو ده‌گاته‌ ده‌ست ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ بۆت نارده‌وه‌، ئه‌گه‌ر بشگاته‌ ده‌ستی هه‌ركه‌سێك كه‌بیخونێته‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ وڕێنه‌ بكات چونكه‌ هیچ مانادار نیه‌.
– VPN دێته‌ نێوان تۆو ئه‌و سایته‌یه‌ كه‌ ده‌ته‌وێت بیكه‌یته‌وه‌ واته‌ سه‌ره‌تا داوكاریه‌كه‌ت ده‌چێته‌ لای vpn و دواتر بۆ سایته‌كه‌ ئه‌مه‌ش هه‌ندێجار كه‌مێك ئینته‌رنێته‌كه‌ت خاو ده‌كاته‌وه‌ یان هه‌ڵبژاردنی شوێنێك كه‌ قه‌ره‌باڵغ بێت ده‌بێته‌ هۆی خاوبونه‌وه‌ به‌ڵام ده‌توانیت له‌وكاته‌دا شوێنه كه بگؤريت.

ئێستا باشترین و خێراترین بەرنامەی کردنەوەی سایتە فڵتەر کراوەکان بەکاربهێنن Reviewed by on 9:29:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.