Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

سودەکانی ماست

سودەکانی ماست بزانە
١- خواردنی ماست ڕێگری ده‌كات له‌ كۆبونه‌وه‌ی چه‌وری له‌ ناوچه‌ی كه‌مه‌ر ( سك )

٢-ماست كۆمه‌ڵه‌ به‌كتریای سوود به‌خشی تێدایه‌ كه‌ هاریكارن له‌ كرداری هه‌رس و ڕێگرن له‌ ئاوسان، هه‌روه‌ها گه‌ده‌ پاك ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ پاشه‌ڕۆی زیان به‌خش.

٣-پێكهاته‌كانی ماست چه‌وری ناو ماسولكه‌كان ده‌سوتێنێت و ماسولكه‌كان به‌هێز ده‌كات چونكه‌ ماست ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ كالیسیۆم كه‌ یاریده‌ده‌ره‌ له‌ سوتاندن و به‌كارهێنانی چه‌وری.

٤- ماست مه‌ترسییه‌كانی سه‌ره‌تانی كۆڵۆن كه‌م ده‌كاته‌وه‌، چونكه‌ كۆئه‌ندامی به‌رگری به‌هێز ده‌كات.

٥-پێكهاته‌كانی ماست ڕۆڵ ده‌بینێت له‌ دابه‌زاندنی ئاستی جۆره‌ خراپه‌كانی چه‌وری (ldl) له‌ خوێندا.

٦- به‌رگری دروست ده‌كات دژی ته‌نینه‌وه‌ی مشه‌خۆره‌كان.

٧- هه‌ندێ پڕۆتین له‌ پێكهاته‌ی ماستدا هه‌یه‌ كه‌ په‌ستانی خوێن داده‌به‌زێنێت

٨-ڕێگر ده‌بێت له‌ كۆبونه‌وه‌ی چه‌وری له‌ دیواری لووله‌كانی خوێن ( به‌ تایبه‌ت ئه‌و خوێنبه‌رانه‌ی كه‌ خوێن بۆ دڵ و مێشك ده‌به‌ن ).

٩-گه‌ده‌ به‌هێز ده‌كات و رێگری ده‌كات له‌ سكچوون و پله‌ی گه‌رمی له‌ش جێگیر ده‌كات.

١٠- رۆڵ ده‌بینێت له‌ چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی جگه‌ر و گورچیله‌ .

١١- مرۆڤ ده‌پارێزێت له‌ باكردن( غازات).

١٢- هاریكار ده‌بێت له‌ دابه‌زاندنی كێش.

١٣- ئێسكه‌كانی له‌ش به‌هێز ده‌كات و ڕێگری ده‌كات له‌ پووكانه‌وه‌ی ئێسكه‌كان، چونكه‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر كالیسیۆمی تێدایه‌.

١٤-به‌هۆی بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر كالیسیۆم ماست سوودی زۆره‌ بۆ به‌هێز كردنی به‌رگه‌ ئێسكی ددانه‌كان.

❤❤


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Kale_

سودەکانی ماست Reviewed by Xwendga Kurdish on 6:36:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.