Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

له‌ سلێمانی یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌وامی زانكۆ ڕاگه‌یه‌ندرا

ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌وامی فه‌رمی دیاریكردو ئاشكراشیده‌كات، ڕۆژی 16ی9ی ئه‌مساڵ یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌وامی فه‌رمی ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی، سه‌باره‌ت به‌ دواین كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ، به‌كۆی ده‌نگ بڕیاردراوه‌ كه‌ ساڵنامه‌ی خوێندنی (٢٠١٨-٢٠١٩) جێبه‌جێبكرێت، كه‌ كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و جێبه‌جێكردنی سیستمی (كریدت) و، كاركردن بۆ پشت به‌خۆبه‌ستنی زانكۆكان.

هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌، ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، بڕیاریدا ڕۆژی 16ی 9ی 2018 یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌وامی فه‌رمی بێت، هه‌روه‌ها بڕیاریشدراوه‌ به‌ده‌ستنیشانكردنی ڕۆژه‌كانی پشوو، كۆتایهێنان به‌پرۆسه‌ی خوێندن، بۆ ئه‌وه‌ش ڕۆژی 30ی 6ی 2019 به‌ كۆتا ڕۆژی پرۆسه‌ی خوێندنی ساڵی (٢٠١٨-٢٠١٩) ده‌ستنیشانكرا.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ ساڵی خوێندنی (2018-2019) هه‌مو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی خوێندكاران له‌ زوترین كاتدا ده‌ست به‌خوێندن بكه‌ن و كاتی خوێندنیان به‌ فیرۆ نه‌چێت، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌ستپێكردنی ده‌وامی خوێندكاران له‌كاتی خوێدا كارئاسانی ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی چه‌ند سیستمێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ زانكۆكان و سود وه‌رگرتن له‌ سیستمه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی خوێندن، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ زانكۆكان ده‌توانن زوتر ئه‌كریده‌یتشن وه‌ربگرن.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

له‌ سلێمانی یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌وامی زانكۆ ڕاگه‌یه‌ندرا Reviewed by Xwendga Kurdish on 10:47:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.