Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

گۆڕانكاری لە شێوازی وەرگرتنی قوتابیان لە زانكۆكان دەكرێت زانكۆڵاین دەمێنێت سیستەمی ڕاستەوخۆش دەگۆڕدرێت

گۆڕانکاری لە وه‌رگرتنی زانكۆكان ده‌كرێت

سیستمی وه‌رگرتن له‌زانكۆكان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری گشتی زانكۆی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت: تاقیكردنه‌وه‌ له‌سیستمی وه‌رگرتنی راسته‌وخۆیی لابراوه‌و سیستمی كریدیت په‌یڕه‌و ده‌كرێت، ده‌شڵێت: بۆ ئه‌مساڵی خوێندن، زانكۆكه‌ 6500 خوێندكار وه‌رده‌گرێت.

د.چۆمان عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری گشتی زانكۆی سلێمانی، راگه‌یاند: سیستمی وه‌رگرتنی راسته‌وخۆ له‌زانكۆكان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه‌و بۆ ساڵی خوێندنی 2018 – 2019 سیستمی وه‌رگرتنی راسته‌وخۆیی تاقیكردنه‌وه‌ی نامێنێت و ده‌بێت به‌سیستمی كريديت، به‌ڵام سیستمه‌كه‌ ئه‌لیكترۆنی ده‌بێت و له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا ته‌واو ده‌بێت، بۆیه‌ هێشتا بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر نه‌دراوه‌.

وتیشی: “سیستمی وه‌رگرتنی زانكۆلاین كه‌ به‌شه‌كانی (پزیشكی، ئه‌ندازیاری، كیمیا، بایۆلۆجی، كۆمپیوته‌ر، یاساو ئینگلیزی) له‌خۆده‌گرێت، هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌”.

روونیشیكرده‌وه‌، سیستمی كريديت، پشت به‌وانه‌ پسپۆڕییه‌كان ده‌بێت و 30ی نمره‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان له‌سه‌ر وانه‌ پسپۆرییه‌كان داده‌نرێت، بۆیه‌ پێویسته‌ نمره‌ی وانه‌ پسپۆڕییه‌كان و هه‌روه‌ها نمره‌ی قۆناغی 12 قورسایی هه‌بێت.

سه‌باره‌ت به‌سیستمی وه‌رگرتنی پارالێڵ، د.چۆمان عومه‌ر وتی: “وه‌رگرتن به‌شێوه‌ی سیستمی پارالێڵ، له‌سه‌ر بنه‌مای كه‌مترین كۆنمره‌ی وه‌رگرتن دیاریده‌كرێت، كاتێك كه‌مترین نمره‌ی وه‌رگرتن دیاریده‌كرێت، ئه‌وكات سیستمی وه‌رگرتنی پارالێڵ ده‌ستپێده‌كات”.

وتیشی: “كۆلێجی پزیشكی 30 نمره‌، كۆلێجه‌كانی ئه‌ندازیاری و ئینگلیزی و به‌شه‌كانی دیكه‌ 35 نمره‌، به‌شه‌كانی دیكه‌ش 45 نمره‌یان بۆ داده‌به‌زێنرێت له‌كه‌مترین نمره‌، پاشان ده‌چێته‌ كێبڕكێی وه‌رگرتنی سیستمی پارالێڵه‌وه‌”.

ئاشكراشیكرد، بۆ ئه‌مساڵی خوێندنی 2018-2019 زانكۆی سلێمانی نزیكه‌ی 6500 خوێندكار وه‌رده‌گرێت به‌هه‌موو سیستمه‌كانی وه‌رگرتنه‌وه



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

گۆڕانكاری لە شێوازی وەرگرتنی قوتابیان لە زانكۆكان دەكرێت زانكۆڵاین دەمێنێت سیستەمی ڕاستەوخۆش دەگۆڕدرێت Reviewed by Xwendga Kurdish on 10:59:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.