Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وادەی كارا كردنی سیستەمی زانكۆلاین راگەیەندرا..گۆڕانكاری لە سیستەمی ڕاستەوخۆ دەكرێت

وادەی كارا كردنی سیستەمی زانكۆلاین راگەیەندرا..گۆڕانكاری لە سیستەمی ڕاستەوخۆ دەكرێت

وادەی كاراكردنی سیستمی زانكۆلاین ئاشكرادەكرێت و بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانكۆی سلێمانیش دەڵێت”گۆڕانكاری لەسیستمی ڕاستەوخۆی وەرگرتنی خوێندكاراندا كراوە” و رایدەگەیەنێت: تەنها بەشەكانی(وەرزش، هونەرو راگەیاندن)تاقیكردنەوەی هەڵسەنگاندنیان دەبێت.
د.چۆمان عومەر بەڕێوبەری تۆماری گشتی زانكۆی سلێمانی بەSNNی راگەیاند:وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پێیانڕاگەیاندوین، لەدوای ١ی٨ی٢٠١٨ سیستمی زانكۆلاین بۆخوێندكارانی دوانزەی ئامادەی كارا دەكرێت.

ئاشكراشیكرد، بۆئەمساڵ گۆڕانكاری لەسیستمی ڕاستەوخۆی وەرگرتنی خوێندكاراندا كراوە، گۆڕانكاریەكەش ئەوەیە كەتاقیكردنەوەی پێش وەخت بۆ وەرگرتن لەزانكۆو پەیمانگاكان نەماوە.

رونیشیكردەوە، ئەو (٣٠)نمرەیەی ساڵی پار بۆ تاقیكردنەوە دانرابوو، بۆئەمساڵ بۆ وانەی پێشبڕكێ(پسپۆڕی)هەژمار دەكرێت و(٧٠)نمرەش لەسەر دەرئەنجامی تاقیكردنەوەكانی دوانزەی ئامادەیی خوێندكاران دەبێت.

بەڕێوبەری تۆماری گشتی زانكۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ ئەمساڵی خوێندن تەنها بەشەكانی(وەرزش وهونەرو راگەیاندن)تاقیكردنەوەی هەڵسەنگاندنیان دەبێت.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

وادەی كارا كردنی سیستەمی زانكۆلاین راگەیەندرا..گۆڕانكاری لە سیستەمی ڕاستەوخۆ دەكرێت Reviewed by Unknown on 9:15:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.