Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پیکن پاودەر قژ لەم گرفتانە دەپارێزێت ..



خەندان لایف-

هەڵوەرینی قژ و ڕووتاندنەوە و بوونی کڕێش، یەکێکە لە باوترین کێشەکانی خانمان، بێگومان هەمیشە بەدوای چارەسەرێکی گونجاودا دەگەڕێن بۆ ئەوەی ببنە خاوەنی قژێکی تەندروست و جوان و گەشاوە و پڕ.

پیکن پاودەر، پێکهاتەیەکی بەسوودە و دەتوانیت بۆ چارەسەری هەموو ئەو گرفتانەی قژ بەکاریبهێنیت و کاریگەریەکی جادووی هەیە لەبەر ئەم هۆکارانە:

پیکن پاودەر، یارمەتی قژ دەدات و لە تووشبوون بە کڕێش دەیپارێزێت، دەتوانیت دوو کەوچک پیکن پاودەر و کەوچکێک ئاوی لیمۆ تێکەل بکەیت و بیدەیت لەسەرجەم بەشەکانی قژت بۆ ماوەی 10 خولەک، دواتر بە ئاو بیشۆ.

هۆکارێکە، بۆ نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی قژ بەتایبەت بۆ ئەوانەی قژیان چەورە، دەتوانیت کەوچکێکی گەورە پیکن پاودەر تێکەڵی کوپێک ئاو بکەیت و بیدەیت لەسەرجەم بەشەکانی قژت.

یەکێکی دیکە لە کارە گرنگەکانی پیکن پاودەر پاراستنی هایدرۆجینی قژە، چونکە ماددەیەکی زۆر کاریگەرە بۆ خاوێنکردنەوەی قژ، هەربۆیە دەکرێت وەک شامپۆ بەکاربهێنرێت.

تێبینی: بەبێ پرسی پزیشک و پسپۆرانی بواری جوانکاری هیچ پێکهاتەیەک بەکارمەهەنێنە، بەتایبەت ئەو کەسانەی هەستیارن.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
NA R! NA

پیکن پاودەر قژ لەم گرفتانە دەپارێزێت .. Reviewed by Unknown on 12:05:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.