Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزارەتی خوێندنی باڵا وەڵامی پەروەرەدەی سلێمانیی دایەوە دەربارەی %70خولی یەکەم بۆ وەرگیران

خوێندنی باڵا وەڵامی پەروەردەی سلێمانی دایەوە و ڕایگەیاند، بڕیاری وەرگرتنی ٧٠%ی دەرچووانی خولی یەکەم لە زانکۆ و پەیمانگاکان لە خزمەتی خوێندکاراندایە و وەرگرتنی ئەو ڕێژەیە زیان بە دەرچووانی خولی دووەم ناگەیەنێت.
هێمن ئەمین بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تایبەت بە دیجتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند “لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژی وەزارەتەکەماندا هەنگاو بە هەنگاو لەپێناو خزمەتکردن بە خوێندکاران دەستمانکردووە بە گۆڕانکاریی لە سیستمی وەرگرتنی خوێندکاران، دیاریکردنی ڕێژەی تا ٧٠%ی کورسییەکانی خوێندن بۆ دەرچووانی خولی یەکەم یەکێکە لەو بڕیارانەی بە تەواوەتی لە خزمەتی خوێندکاراندایە، چونکە بەهۆی ئەو بڕیارەوە خوێندکاران زووتر لە ساڵانی پشتر دەست بە خوێندنی خۆیان لە زانکۆ دەکەن، جگە لەوەش ساڵی پار ئەم بڕیارە هەبووە و ڕێژەی زیاتر لە ٥٥% دیاریکرا، بەڵام لە بەشێک بۆ بەشێکی دیکە ڕێژەکە جیاوازبووە، ئەم بڕیارەش لەلایەن ئەنجومەنی وەزارەت ساڵی پار بڕیاری لەسەر دراوە و ئەمساڵیش جەختی لەسەر کراوەتەوە، بەڵام مەرجیش نییە ڕێژەی تا ۷۰٪ ئەمساڵیش لە سەرجەم بەشەکان جێبەجێبکرێت“.
لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا بۆ دیجتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی  بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاماژەی بەوە کرد، وەرگرتنی ئەو ڕێژەیە زیان بە دەرچووانی خولی دووەم ناگەیەنێت، چونکە جیاوازی نمرەی وەرگرتن لە نێوان هەردوو خولەکەدا ئەوپەڕی دەگاتە ۲ نمرە، ئەوە لەکاتێکدایە لە ساڵانی ڕابردوودا سێ نمرە دەبەخشرایە دەرچووانی خولی یەکەم، بەڵام بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی هیچ قسەیەکی نەبووە بۆ ئەو بابەتە.
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا وتەبێژەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕوونیکردەوە، باشترە ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پەروەردە لە سلێمانی وردتربێ لە قسە و لێدوانەکانی و، خوێندکارانیش چەواشەنەکات و بە هەڵسەنگاندنی ڕاست پشتئەستور بە داتا و ژمارە قسەی بکردایە.
ئەوە لەکاتێکدایە، دوای ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا ڕێژەی وەرگرتن لە زانکۆکان ٧٠% بۆ دەرچووانی خولی یەکەم بێت، پەروەردە نیگەرانە لە بڕیارەکە و داوادەکات پێداچوونەوەی پێدا بکات.
بەکر محەمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، بەشێکی زۆر لە خوێندکاران بەهۆی ئەو بڕیارەوە زیانیان پێدەگات، بۆ نمونە، ئەگەر خوێندکارێک لە خولی یەکەمدا نمرەکەی ٩٤ بێت و خۆی هێشتبێتەوە بۆ خولی دووەم بۆ هێنانی نمرەی زیاتر، ئەو بڕیارە زیانی لێدەدات و چانسی وەرگرتنی کەمتردەبێت.
ناوبراو داواشدەکات وەزارەتی خوێندنی باڵا پێداچوونەوە بە بڕیارەکەدا بکات و ئەگەر بگونجێت گۆڕانکاری لە ڕێژەکەدا بکات.
ڕۆژی ٢٧ی مانگی ڕابردوو وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی ئاشکراکرد، هەروەها ڕۆژی ٣ی ئەم مانگەش، وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا ئه‌مساڵ ڕێژه‌ی وه‌رگرتن له‌ زانكۆكان تا ٧٠% بۆ ده‌رچووانی خولی یه‌كه‌م ب
وەزارەتی خوێندنی باڵا وەڵامی پەروەرەدەی سلێمانیی دایەوە دەربارەی %70خولی یەکەم بۆ وەرگیران Reviewed by Huseein on 6:40:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.