Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بڕیاردرا به‌داشكاندنی (30%) له‌ كرێی خوێندن بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ی به‌سیستمی پارالێل له‌ زانكۆ حكومیه‌كان له‌سه‌رانسه‌ری ئێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌خوێنن.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ حكومه‌تی ئێراق، دوای گفتوگۆیه‌كی چڕ و، تاوتوێكردنی سه‌رجه‌م بابه‌ته‌ هاوبه‌شه‌كان، نه‌خشه‌ڕێگه‌ی كاری داهاتویان داڕشت.

ده‌ستپێكی كاره‌كان

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و، له‌ دوه‌م رۆژی سه‌ردانی وه‌فدی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غداد، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، ڕێكه‌وتی (18/7/2018) له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا-ی ئێراقی، كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش به‌سه‌رپه‌رشتی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان و، د.عبدالڕزاق عبدالجلیل عیسی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی ئێراق له‌ نێوان هه‌ردو وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌چو.

داشكاندنی له‌ كرێی خوێندنی سیستمی پارالێل كرا

هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌ هاوبه‌شی نێوان وه‌زاره‌ته‌كانی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ ئێراق و هه‌رێمی كوردستان، بڕیاردرا به‌داشكاندنی (30%) له‌ كرێی خوێندن بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ی به‌سیستمی پارالێل له‌ زانكۆ حكومیه‌كان له‌سه‌رانسه‌ری ئێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌خوێنن.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

بڕیاردرا به‌داشكاندنی (30%) له‌ كرێی خوێندن بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ی به‌سیستمی پارالێل له‌ زانكۆ حكومیه‌كان له‌سه‌رانسه‌ری ئێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌خوێنن. Reviewed by Xwendga Kurdish on 12:11:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.