Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

به‌رله‌وه‌ی ئه‌نجامی ئه‌زموونه‌كان رابگه‌یه‌ندرێن دەفتەری ئه‌زموونه‌كانی پۆلی 12ی عێراق سووتان

به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ كۆگاكانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق به‌ربووه‌، كه‌ ته‌واوی تێنووسی ئه‌زموونه‌كانی پۆلی 12 ئاماده‌یی تێدا هه‌ڵگیراون و هێشتا ئه‌نجامه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌زاریش رانه‌گه‌یه‌ندراون.

له‌مباره‌یه‌وه‌ سایتی “به‌غداد پۆست” بڵاویكرده‌وه‌، ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌و كۆگایانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ به‌ربووه‌، كه‌ تێنووسی ئه‌زموونه‌كانی پۆلی 12 ئاماده‌یی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق به‌ هه‌ردوو لقه‌كانی زانستی و وێژه‌یی تێدا هه‌ڵگیراون.

وه‌ك ئاماژه‌شی پێكرد، هه‌رچه‌نده‌ ئاگره‌كه‌ زۆر گه‌وره‌یه‌ به‌ڵام تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی سه‌رقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن.

پێشتریش له‌ شاری به‌غدا ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌و كۆگایانه‌ به‌ربوو، كه‌ سندووقه‌كانی ده‌نگدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی زۆربه‌ی پارێزگاكانی عێراقی تێدا هه‌ڵگیرابوون.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

به‌رله‌وه‌ی ئه‌نجامی ئه‌زموونه‌كان رابگه‌یه‌ندرێن دەفتەری ئه‌زموونه‌كانی پۆلی 12ی عێراق سووتان Reviewed by Xwendga Kurdish on 11:21:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.