تانەی (اعتراز) خوێندكارانی قۆناغی 12 دەگەڕێتەوە.. گۆڕانكاری لە ئەنجامەكان دەكرێت
تانەی خوێندكارانی قۆناغی 12 دەگەڕێتەوە.. گۆڕانكاری لە ئەنجامەكان دەكرێت
ئەنجامی تانەی خوێندكارانی پۆلی 12ی زانستی و وێژەیی رەوانەی پارێزگاكان دەكرێتەوە، بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەكان لەوەزارەتی پەروەردەش پەیامێك ئاڕاستەی خوێندكاران دەكات و رایدەگەیەنێت: ئەگەری هەیە لەكۆی نزیكەی 28 هەزار تانە لەهەردوو بەشی زانستی و وێژەیی، گۆڕانكاری لەئەنجامی نزیكەی 30 خوێندكار كرابێت.
كەریم لەتیف، بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەكان لەوەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم، بە SNNی راگەیاند: ئەنجامی تانەی خوێندكارانی پۆلی 12ی زانستی و وێژەیی دەرچووەو رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاكان كرایەوە.
وتیشی: لەكۆی 120 هەزار خوێندكاری بەشداربووی تاقیكردنەوەكان، نزیكەی 28 هەزار خوێندكار لەهەردوو بەشی (زانستی و وێژەیی) تانەیان لەئەنجامەكان داوە، رەنگە گۆڕانكاری لەئەنجامی نزیكەی 30 خوێندكار كرابێت”.
بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەكان، پەیامێكیشی ئاڕاستەی ئەو خوێندكارانە كرد كە گۆڕانكاری لەئەنجامەكانیان رووینەداوەو رایگەیاند: ئەوانەی گۆڕانكاری لەئەنجامەكانیان نەكراوە، بەدڵنیاییەوە سەیری تانەكانیان كراوە، بەڵام ئەنجامەكەی دەقاو دەق بووەو هیچ هەڵەیەك نەكراوە.
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: