Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پەروەردەی کەرکوک تاقیکردنەوەی وزاری پۆلی12 وانەی کیمیا دووبارە دەکاتەوە

بەڕێوەبەری پەروەردەی کوردی لە کەرکوک ڕایگەیاندووە، ڕۆژی ١٧ی مانگ تاقیکردنەوەی کیمیا لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان بۆ خوێندکارانی شەش دووبارە دەکرێتەوە.

ڕەوف محێدین بەڕێوەبەری پەروەردەی کوردی لە کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، بەغداد ڕەزامەندی نیشانداوە ڕۆژی ١٧-٧-٢٠١٨ تاقیکردنەوەی کیمیا بۆ خوێندکارانی شەشی ئامادەیی لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان ئەنجام بدات کە ئەمڕۆ چوارشەممە بەھۆی ھەڵە لە پرسیارەکاندا خوێندکاران بایکۆتی تاقیکردنەوەکەیان کرد.

ئەمەش لەدوای ئەوە ھات، بەھۆی بوونی ھەڵەوە لە پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی وزاری وانەی کیمیا، ٢٥٠٠ خوێندکاری قۆناغی شەشی ئامادەیی لە قوتابخانە کوردییەکانی کەرکوک ھۆڵی تاقیکردنەوەکانیان جێھێشت و بایکۆتی تاقیکردنەوەکەیان کرد.

خوێندکارەکان دەڵێن، بەھۆی بوونی ھەڵەوە دوو جار پرسیارەکان لە بەغداوە گۆڕاون و لەگەڵ ئەوەشدا ئەو پرسیارانەی بۆیان ھاتووەتەوە ھەڵەی تێدابووە، ئەوەش پشێوی لە ھۆڵی تاقیکردنەوە دروستکردووە، بۆیە بە ناچاری بایکۆتی تاقیکردنەوەی وانەی کیمیایان کردووە.

دوای بایکۆتکردنی تاقیکردنەوەکان، خوێندکاران و کەسوکارەکانیان گردبونەوە و داوایانکرد تاقیکردنەوەی کیمیا بۆ ئەو خوێندکارانە دووبارەبکرێتەوە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

پەروەردەی کەرکوک تاقیکردنەوەی وزاری پۆلی12 وانەی کیمیا دووبارە دەکاتەوە Reviewed by Unknown on 11:45:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.