Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بۆ ئەو خانمانەی هاوسەرەکانیان بینەری یاریەکانی جامی جیهانین

 یاریەکانی جامی جیهانی تۆپی پێ دەستپێدەکات، رەنگە ئەمەش بۆ ئەو خانمانەی ئارەزووی ناکەن کێشە بێت، چونکە هاوسەرەکانیان بە پەرۆشەوە بینەری دەبن و بایەخ کەمتر بە هاوسەرەکانیان و کاری خێزانی و چوونەدەرەوە دەدەن.

بۆ ئەوەی تووشی کێشە نەبیت لەو مانگەدا، ئەم رێنماییانە پەیڕەوبکە:

1-ئەگەر ناتەوێت لەگەڵ هاوسەرەکەت سەرقاڵی سەیری یاریەکان بکەیت، پێویست ناکات کێشە دروست بکەیت، خۆت سەرقاڵ بکە بە کارێکی دیکەوە کە خۆت حەزی پێدەکەیت، بە نمونە وەرزش یان کاری دەستی یان سەیرکردنی درامایەک.

2-بۆ ئەوەی هەست بە وەرسبوون و بێزاری نەکەیت، هاوڕێکانتان بانگێشت بکە، چونکە هەم پیاوان پێکەوە بینەری یاریەکان دەبن و چێژی لێ دەبینن، هەم خانمایش پێکەوە گفتوگۆ دەکەن و ئاسوودە دەبن.

3-رەنگە دەروونت نائارام بێت و هەست بە دڵەڕاوکێ بکەیت، بەهۆی ئەوەی هاوسەرەکەت هێندە بایەخ بە یاریەکان دەدات بیر لە هیچ ناکاتەوە، تۆش بحەوێرەوە و بایەخ بە خۆت بدە بە نمونە مەساج بۆ دەموچاو بکە یان بچۆرە سەنتەرێکی وەرزشی.

4-پاش تەواوبوونی یاریەکان ئەنجامدانی گەشتێکی رۆمانسی، بۆ ئەوەی هەردووکتان ئارام بنەوە بحەوێنەوە، هەربۆیە دەتوانی لەو ماوەیەدا خۆت بە ئامادەکاری بۆ گەشتەکەوە سەرقاڵ بکەیت.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

بۆ ئەو خانمانەی هاوسەرەکانیان بینەری یاریەکانی جامی جیهانین Reviewed by Unknown on 10:05:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.