Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزیری خوێندنی باڵا رایگەیاند، زانكۆكانی كوردستان لە نێو ریزبەندی زانكۆكانی جیهاندان،

یوسف گۆران، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، لە ئێستادا تەواوی زانكۆكانی كوردستان لە نێو ریزبەندی زانكۆكانی جیهاندان، وتیشی، ئێستا كێبركێی زانكۆكان لەجیهان لەسەر دابینكردنی ئایندەی خوێندكارە بۆ ئامادەكردنیان لەبازاڕی كاردا.

لەمیانەی وتارێكدا لە كردنەوەی فاكەڵتی دەرمانسازی لەزانكۆی ئیشك لە شاری هەولێر یوسف گۆران رایگەیاند، پێش ئێستا زۆربەی زانكۆكانی‌ هەرێمی كوردستان لە ڕیزبەندی زانكۆكانی جیهان نەبوو، بەڵام ئێستا تەواوی زانكۆكانی كوردستان لەنێو ریزبەندی زانكۆكانی جیهاندان.

ئاماژەی بەوەشكرد، “هیوایەكی باشمان بە زانكۆی ئیشك هەبووە بەتایبەت لەم دووساڵەی دوایدا كە دەستەیەكی نوێ هاتووە و توانیویانە بەرەوپێشچونێكی باش بدەنە بەر ئەو زانكۆیە و كاركانیشیان لەڕووی زانستی و ئەكادیمی دیارن و هەوڵەكانیشیان بەردەوامن”.

یوسف گۆران وتیشی، دەستەی بەڕێوەبردنی ئەو زانكۆیە توانیان پەیوەندیەكی باش لەگەڵ دەرەوە و ناوەوە لەسەر ئاستی كارەكانی زانكۆ دروست بكەن.

وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئەوەشی خستەڕوو، یەكێك لەو كێشانەی دووچاری زانكۆكان دەبنەوە كێبڕكێی زانكۆییە لەسەر ئاستی پێشكەش كردنی باشترین ئاستی خوێندن لەچوارچێوەی رێنماییە و داهێنانە زانسنییەكان، پێویستە زانكۆكان خۆیان بێنە نێو ئەو كێبڕكێیە زانستیە جیهانیە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

وەزیری خوێندنی باڵا رایگەیاند، زانكۆكانی كوردستان لە نێو ریزبەندی زانكۆكانی جیهاندان، Reviewed by Unknown on 4:47:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: