Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئەو خواردنانەی بێ دوودڵی لە ماوەی دابەزانی کێشی لەشدا دەتوانیت بیان خۆیت

لەکاتی دابەزانی کێشی لەشدا زۆرجار خواردنی زۆر خۆراک لە خۆمان قەدەغە دەکەین بە پێچەوانەوە  ھەندێک خواردن ڕێگە پێدراوە و دەتواندرێت  لەکاتی ھەستکردن بە برسێتی بەبێ ترس بخورێت،ئەمانەش گرنگترین ئەو خواردنانەن:

١-ھێلکەی کوڵاو:

ھێلکە ڕێژەیەکی زۆر لە پڕۆتینی گیانداری تێدایە،خواردنی لەکاتی ژەمی بەیانیاندا پڕۆتینی پێویست بۆ لەش دابین دەکات کە وزە و زیندوێتی بەش دەبەخشێت، تا بتوانێت کارەکانی ڕۆژانەی جێبەجێ بکات و لە ھەمانکاتیشدا ھەستی تێری لای مرۆڤ دروست دەکات،ھەروەھا ڕێژەی کالۆریشی زۆر کەمە.

بەڵام پێویستە ئاگاداری ئەوە بین کە نابێت زیادەڕەوی لە خواردنیدا بکرێت چونکە ڕێژەیەکی بەرز لە کۆلستڕۆڵی تێدایە کاریگەری خراپ لەسەر دڵ و  خوێنبەرەکان دروست دەکات.

٢-پاقلەمەنی:

پاقلەمەنی بە ھەموو جۆرەکانیەوە ڕێژەیەکی کەم لە کالۆری تێدایە لە ھەمان کاتیشدا دەوڵەمەندە بە پڕۆتین کە زۆر گرنگە بۆ لەشی مرۆڤ،لەگەڵ بوونی ڕێژەیەکی بەرز لە دژە ئۆکسان و ڤیتامین لە سەرو ھەمووشیانەوە نیسک و نۆک و پاقلە ئەم تایبەتمەندیانەیان ھەیە.

پێویستە ئاگاداربین زیادەڕەوی لە خواردنیاندا نەکەین چونکە زیادەڕەوی کردن لە خواردنیاندا دەبێتەھۆی ئاوسانی سک.

٣-ماست:

ماست دادەندرێت بە یەکێک لە خواردنە گرنگەکان کە لە ماوەی دابەزانی کێشی لەشدا دەتواندرێت سودی لێوەربگیرێت،خواردنی کوپێک لە ماست ڕۆژانە ھیچ کاریگەریەکی خراپی لەسەر کرداری دابەزانی کێشی لەش نابێت ، بە پێچەوانەوە سودی زۆری ھەیە بەتایبەتیش ئەگەر کەوچکێک لە ھەنگوینی سپی بۆ زیادبکرێت چێژی زیاتری دەبێت و بەرگری لەشیش زیاتر دەکات.

٤-چەرەس:

چەرەس دەوڵەمەندە بە چەوری بەسود، ھەروەھا ڕیشاڵ و ڤیتامین و کانزای گرنگ بۆ لەش دابین دەکات ، لە توانایشیدایە زاڵبێت بەسەر برسێتیدا،بۆیە خواردنی بڕێکی کەم لە چەرەسات لە نێوان ژەمەکاندا گرنگە بۆ دابەزانی کێشی لەش.

لە نێو چەرەسەکاندا بادام باشترینیانە ،ئەم گرنگیەشی دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ئۆمێگا٣ و ڕەگەزی خۆراکی گرنگ کە وا دەکات زوو ھەست بە تێری بکەیت بێئەوەی کێشت زیادبکات.

وە ھەروەھا گوێزیش  زۆر تایبەتمەندی وەک بادام وایە لە پێکھاتە و بەرھەمدا، ھەروەھا  گازۆ و فستقیش بە ھەمان شێوە خواردنیان زۆر بەسودە.

٥-زەڵاتە:

جا ئایە زەڵاتەی سەوزەبێت یاخود میوە،لەگەڵ ئەوەی سودی تەندروستی زۆری ھەیە وا دەکات بە درێژای ئەو ڕۆژە ھەست بە تێری بکرێت.

بۆیە کاتێک دەست دەکەیت بە خواردنی نانی نیوەڕۆ سەرەتا زەڵاتەی سەوزە بخۆ ،ھەروەھا لە نێوان ژەمەکاندا زەڵاتەی میوە بخۆ.

ئامۆژگاری دەکریت بەوەی خوێ لەکاتی ئامادەکردنی زەڵاتەی سەوزەدا زیاد نەکرێت چونکە کرداری سوتانی چەوری خاودەکاتەوە،بەڵام لەکاتی ئامادەکردنی زەڵاتەی میوەدا سێو ،ئاڤۆگادۆ،مۆز،ترێ،خورما،مانجۆ بەکار بھێنە و لە بەکارھێنانی ئەو خواردنانە دوربکەوەرەوە کە شەکریان تێدایە. 



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

ئەو خواردنانەی بێ دوودڵی لە ماوەی دابەزانی کێشی لەشدا دەتوانیت بیان خۆیت Reviewed by Unknown on 5:52:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.