Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزارەتی خوێندنی باڵا گۆڕانكاری دەكات لە سیستەمی ڕاستەوخۆی زانكۆیی بۆ ئەمساڵی خوێندن

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمساڵی خوێندنی 2017/2018 گۆڕانكاری دەكات لە چۆنیەتی وەرگرتنی قوتابییان و خوێندكاران بۆ زانكۆ و پەیماگاكانی كوردستان، بەگوێرەی زانیارییەكان كە دەست ئەزموونەكان كەوتووە تاقیكردنەوەی ڕاستەوخۆی سیستەمەكە نامێنێت و لە جیاتی ئەوە سیستەمی كریەیت دروست دەكرێت.
وه‌رگیراوه‌ له‌ كۆمێنتی فانه‌ به‌ڕێزه‌كان :
وردەکاری گۆرانکاری پێشنیارکراو بۆ سیستمی راستەوخۆیی زانکۆیی
سیستمی راستەوخۆیی زانکۆیی سیستمێکی وەرگرتنی دەرچوانی پۆلی ١٢ ەیە کە لە ٢ ساڵی رابردوودا لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە دانرا . ئەم سیستمی وەرگرتنە بەوتەی بەرپرسانی وەزارەت لە سەر بنەمای حەزی خوێندکار بۆ بەشێک دارێژراوەو دەبێتە دەرفەتێک بۆ ئەو خوێندکارانە وەربگیرێن لەبەشێک کە حەزیان لەسەری هەیە.
با بزانین سیستمەکە چۆن خوێندکاری وەرگرتوە پێشتر و گۆڕانکاریەکە چیە بۆ ئەمساڵ؟
١- خوێندکار سەردانی بەشێکی دیاری کراوی دەکردو فۆرمێکی وەردەگرت و ناوی چەند بەشێکی تێدا دەنوسی و پاشان دەیگەڕاندەوە بۆ بەشەکە.
٢- کاتێک دیاری دەکرا بۆ خوێندکار بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوە کە لەسەر ٣٠ نمرە بوو. ٧٠ نمرەکەی تر لەسەر نمرەی پۆلی ١٢ ی خوێندکار ئەژمار دەکرا.
٣- دوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوە لەسەر ٣٠ نمرەی بەدەست هاتوو لەسەر ٣٠ لەگەڵ ٧٠ نمرەی پۆلی ١٢ کۆدەکرایەوەو نمرەی گشتی خوێندکار دەردەچوو . بەو شێوە خوێندکاران دەکەوتنە پێشبرکێوە بۆ وەرگیران لە بەشێکی دیاریکراو.
گۆڕانکاریە پێشنیارکراوە کە چیە؟
بەپێی ئەو زانیاریانەی بەدەستم گەیشتوە سیستمی راستەوخۆیی تاقیکردنەوەی
لەسەر ٣٠ ی نامێنێ و دەکرێتە سیستمی کردێدیت .
بابزانین ئەم سیسیتمی کرێدتە چیە؟
- خوێندکار وەک ساڵانی تر ٧٠٪ نمرەی گشتی پۆلی ١٢ ی بۆ ئەژمار دەکرێ لە سیستمی راستەوخۆیی
- هەمان ٣٠ نمرەی تریش هەر دەمێنێتەوە بەڵام ئەمجارە لەسەر بنچینەی تاقیکردنەوە ئەژمار ناکرێ بەڵکو لەسەر بنچینەی ئەژمارکردنی وانە هاوپەیوەندیدارەکان ئەژمار دەکرێ.
بۆ نموونە خوێندکارێک بە سیستمی راستەوخۆیی پێشکەشکردن ئەنجام دەدات بۆ بەشی زمانی کوردی لە کۆلێجی پەروەردە:
(لیژنەیەک لەوەزارەت بۆ هەر بەشێکی سیستمی راستەوخۆیی وانەی هاپەیوەندیداریان داناوەو بۆ نموونە بۆ زمانی کوردی وانەی هاوپەیوەندیداری عەرەبی و ئنگلیزی و کوردییان داناوە)
بەگشتی :
(٧٠ نمرەی لەسەر نمرەی پۆلی ١٢ دەبێ+ ٣٠ نمرە لەسەر وانەی هاوپەیوەندیدار)

لە (٣٠) نمرەکە ( ٢٠ نمرەی وانەی کوردی پۆلی ١٢+٥ نمرەی وانەی عەرەبی+ ٥ نمرە لەسەر نمرەی وانەی ئنگلیزی پۆلی ١٢) ی ئەژمار دەکرێ.
واتە چۆن ٢٠ نمرە لە نمرەی وانەی کوردی؟
زۆر ئاسانە : بۆ نموونە خوێندکارێک لە وانەی کوردی ٨٠ ی هێناوە لە پۆلی ١٢ ، ئەی ئەگەر ئەو ٨٠ نمرە بگۆڕین بۆ ٢٠ نمرە چی دەکەین؟ بە ئاسانی یاسای دولاو دونێوان.

٨٠لێکدان ٢٠ دابەش ١٠٠ = ١٦ (واتە کرێدتی کوردی ١٦ دەبێ)

بۆ نموونە خوێندکار لەوانەی عەرەبی ٧٦ ی هێناوە

هەر وەک باسمکرد وانەی عەرەبی (کرێدتەکەی ٥ نمرەیە)
یاسای دولاو دونێوان بەسەر ئەمیشدا جێبەجێ دەکرێ:

٧٦لێکدان( ٥) دابەش ١٠٠= ٣،٨

بۆ نمونە لە لە ئنگلیزی ٧٠ ی هێناوە
کرێدتی ئنگلیزی (٥) نمرەیە
٧٠ لێکدان ٥ دابەش ١٠٠= ٣،٥
کەواتە کرێدتەکان کۆدەکەینەوە:
٣،٨+٣،٥+١٦= ٢٣،٣ لەسەر ٣٠
بۆ نمونە لە پۆلی ١٢ کۆی گشتی خوێندکار ٦٠١ بوو ئەوا دەیگۆڕین بۆ ٧٠ بەهەمان شێوەی یاسای دولاو دو نێوان:
٦٠١ لێکدان ٧٠ دابەش ٧٠٠= ٦٠،١

لە کۆتاییدا خوێندکار دەبێتە خاوەن ٦٠،١(لەسەر ٧٠) +٢٣،٣ (لەسەر ٣٠ نمرەی کرێدیت)
کە دەکاتە ٨٣،٤ . بەم شێوە خوێندکار بەم نمرەوە دەچێتە پێشبرکێ بۆ وەرگیران لەبەشێکی دیاریکراو لەسیستمی راستەوخۆیی.

🤔« بە کورتی بەپێی سیستمە نوێکەی راستەوخۆیی:ـتاقیکردنەوە لەسەر ٣٠ نەماوە. لەبری ئەوە نمرەی وانەی پەیوەندیدار ئەژمار دەکرێ.
ناوی وانە پەیوەندیدارەکان و نمرەی بۆ دانراو لەسەر ٣٠دوای جەژن بلاو دەبێتەوە گەر سیستمەکە پەسەندکرا.»🤔
ئایا وردەکاری سیستمەکە چۆنە و چ بەشێک لە خۆ دەگرێ بۆ ئەمساڵ و دەرچوانی خولی یەکەم کەی فۆرم پڕ دەکەنەوەو دەرچوانی خولی دوەم کەی فۆرم پڕ دەکەنەوە ، ئەوە تا ئێستا رون نیە.
بەڵام ئەوەی ڕونە هەموو خوێندکارێک دەرچوی خولی یەک یان خولی ٢ مافی پڕکردنەوەی فۆرمی راستەوخۆیی دەبێ گەر مەرجی نمرەی راستەوخۆیی تێدابێ (کە بۆ ئەمساڵ نازانم چ نمرەیەک دانراو).

تێبینی// ئەوەی باسمکرد ئامادەکراوە بکرێتە بڕیارو بۆ ئەمسال جێبەجێ بکرێت.
سەبارەت بە وانە پەیوەندیدارەکان بۆ بەشەکانی تری سیستمی راستەوخۆیی ئەوە لە ڕێنماییەکەدا بەتەواوی وردەکاریەوە بڵاو دەکرێتەوە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە دوای جەژن
وەزارەتی خوێندنی باڵا گۆڕانكاری دەكات لە سیستەمی ڕاستەوخۆی زانكۆیی بۆ ئەمساڵی خوێندن Reviewed by Huseein on 9:44:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.