وادهی كردنهوهی پێشانگای نێودهوڵهتی كتێب ئاشكرا كرا
دەزگای ئەلمەدا، كردنەوەی پێشانگەی هەولێری نێودەوڵەتی بۆ كتێب راگەیاند، كە لە 10ی مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوودا دەكرێتەوە.
ئەم راگەیاندنەی ئەلمەدا لە كاتێكدایە ساڵانی پێشوو پێشانگەكە لە مانگی نیساندا دەكرایەوە، بەڵام ئەمساڵ كاتەكە بەسەرچوو، بەبێ ئەوەی پێشانگەكە بكرێتەوە.
دەزگای ئەلمەدا رایگەیاندووە لە ئێستەوە ناوتۆماركردنی دەزگاكانی وەشان و چاپخانەی كتێب دەستی پێكردووە.
بڕیارە پێشانگەكە ماوەی 10 رۆژ بخایەنێت و وەكو ساڵانی پێشوو دەیان دەزگای چاپ و وەشانی كتێبی كوردستانی و عەرەبی و بیانی بەشداری تێدا بكەن.
نووسراوه لهلایهن
qasm srush
وادهی كردنهوهی پێشانگای نێودهوڵهتی كتێب ئاشكرا كرا
Reviewed by Unknown
on
5:31:00 م
Rating:

ليست هناك تعليقات: