Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزارەتى پەروەردە ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر دەنگۆی ئاشکرابوونى پرسیارەکان بڵاوکردەوە

وەزارەتى پەروەردە ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر دەنگۆی ئاشکرابوونى پرسیارەکان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، ئەو دەنگۆیە دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ جۆرە پرسیارێک ئاشکرانەبووە.

وەزارەتى پەروەردە ڕایگەیاندووە، “ماوەى چەند ڕۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە نەناسراوەکان، پرسیارى کۆن بڵاودەکرێنەوە گوایە هى ئەمساڵن و ئەوەى جێگەى داخە هەندێک خەڵکى ناسراویش بەبێ لەبەرچاوگرتنى هەستى بەرپرسیاریەتى و ئەخلاقی، شەیر و پۆستى دەکەن، بێ ئەوەى بیر لە کاریگەرییە خراپ و نەرێنییەکانى ئەم کردەیە لەسەر دەروونى قوتابی و خوێندکاران بکەنەوە“.

ئاماژەى بەوەش کردووە، “لە دوو ڕۆژى ڕابردوودا، چەند پەڕەیەکى ئینگلیزى بە چەندین شێوە بڵاوکرانەوە گوایە تاقیکردنەوەى ئەمڕۆى ئینگلیزییە، بەڵام ئەمڕۆ بەیانى بە بەڕێوەچوونى تاقیکردنەوەکە دەرکەوت ئەم کارانە هیچ بنەمایەکى ڕاستییان نییە و تەنیا بۆ شێواندنى دەروونى قوتابی و بازرگانیکردن و زیادکردنى لایک و شەیرکردنى پەیجەکانە و تەنانەت هەندێکیش بانگەشەى ئەوەیان دەکرد گوایە پرسیارەکان بە شەوێک لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى ئەزموونەکانەوە گۆڕدراون“.

لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە “ئامادەکردنى پەڕەى تاقیکردنەوەیەک بۆ نزیکەى ٧٠ هەزار قوتابی زیاتر لە ٥ ڕۆژى دەوێت، ئیتر چۆن دەکرێت لە شەوێکدا ئەم کارە ئەنجامبدرێت“.

ئەوەش خراوەتەڕوو “بەپێى هەموو ئەم بانگەشانەى نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش بێت، دەبێت ئاست و ڕێژەى دەرچوون زۆر لە سەرەوە بێت، کەچى ئاستى دەرچوون لە تاقیکردنەوەکانى ئەم خولە بە تاقیکردنەوەکەى ئەمڕۆشەوە لە نێوان ڕێژەى (٢٠% بۆ ٢٦%)ە“.

وەزارەتى پەروەردە  ئەوەشی وتووە “قوتابیان و خوێندکارانى خۆشەویست و کەسوکارە بەڕێزەکانیان دڵنیادەکەینەوە کە تاقیکردنەوەکان زۆر باش و تۆکمە بەڕێوەدەچن و هەمووش دەزانین ساڵى ڕابردوو ١٠٠ قوتابی و خوێندکارە یەکەمەکانى سەر ئاستى هەرێم لە بنەماڵەى هەژار و ئەو قوتابیانە بوون کە لە پۆلى ١٠ و ١١ى ئامادەیی نمرەیان باش بوو“.

لە کۆتاییدا ئەوەش هاتووە “وەک وەزارەتى پەروەردەش بەدواداچوونمان کردووە و دەکەین بۆ هەموو ئەو کەسانەى کە هۆکاربوون لە شێواندنى دەروونى قوتابی و خوێندکاران و دروستکردنى فەوزا، هەروەک دوو ساڵى ڕابردوو دەیاندەینە دادگا و سزا دەدرێن“.

ئەمەش لەدواى ئەوە هات لەدواى دەستپێکردنى تاقیکردنەوەکانەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی ئاشکرابوونى پرسیارەکان بڵاوبووەوە و پارساڵیش هەندێک لە پرسیارەکان ئاشکرابوون.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

وەزارەتى پەروەردە ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر دەنگۆی ئاشکرابوونى پرسیارەکان بڵاوکردەوە Reviewed by Unknown on 2:54:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.