Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

چی ڕوودەدات ئەگەر درەخت لەسەر ڕووی زەوی نەمێنێت؟

سیانزە ترلیۆن درەخت لە جیھاندا ھەیە،ئەو کۆمپانیایانەی کارەکانیان بەندە بە بەکارھێنانی دار ساڵانە ١٥ ملیار درەخت دەبڕن،ئەگەر ئەمە بەردەوام بێت دەبێتەھۆی نەمانی درەخت لە ٢٠٠ ساڵی داھاتوودا.

ئەگەر مشارێکی ئەلکترۆنی بدرێت بە ھەموو ئەو کەسانەی تەمەنیان لە نێوان ١٥ بۆ ٦٥ ساڵیدایە،ئەوا ھەریەکەیان ٦٢٥ درەختی بەردەکەوێت، بەمەش لەماوەی یەک ساڵدا درەخت بە تەواوی لەسەر ڕووی زەوی نامێنێت، بەڵام کرداری کۆکردنەوە و ئامادەکردنی ماوەیەکی زۆرتری دەوێت.

لە سەدا %٩٩ی درەختەکان لە دارەستانەکاندان،و لە %٨٠ی گیاندار و ڕووەکە کێویەکان لە دارەستانەکاندا دەژین بە نەمانی درەختەکان ھەموویان دەمرن یاخود لەناودەچن.

یەک درەختی گەورە لە توانایدایە ١٥٠ تەن ئاو بدات بە بەرگە ھەوا و جارێکی دیکە لە شێوەی باران دەگەڕێتەوە بۆ زەوی،لەگەڵ نەبوونی درەخت پلەی گەرمی زەوی بەرزدەبێتەوە و زەوی وشک دەبێتەوە ، درەختە وشکبوەکان ئاگر دەگرن،ئاسمان پڕ دەبێت لە ھەڵم ، بەم ھۆیەشەوە خۆریش دادەپۆشرێت،سەرئەنجام  بەرھەمی کشتوکاڵی لەناو دەچێت و گرانی دەکەوێتە بازاڕەوە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

چی ڕوودەدات ئەگەر درەخت لەسەر ڕووی زەوی نەمێنێت؟ Reviewed by Unknown on 4:35:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.