Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

عیشقی کرداری و ڕۆژانەی ژیان






عیشق شتێکی ترە!!

عیشقی کرداری و ڕۆژانەی ژیان

ئۆشۆ لە کتێبی (پندو اندرز گنجشک)دا چیرۆکێکی ناوازە دەگێڕێتەوە و دەڵێ؛-

دوو زانای زیندەوەرزانی کە (ژن و مێرد) بوون لە هیندستان ، سەردانی دارستانێکیان کرد بەمەبەستی ئەنجامدانی گەشتێکی زانستی وەلێ لەناو داراستانی چڕدا لە پڕ کەوتن بەسەر پڵنگێکدا ، هەردوولا واتا (ژن و پیاوەکە و پڵنگەکەش) تا چەند خولەکێک واقیان لە یەکتری ووڕما بوو تەنها سەیری یەکتریان ئەکرد ، بەڵام لە پڕ پیاوەکە رای کرد و پڵنگەکە بە شوێنی کەوت و چەند سەد مەترێک لەولا تر بەدەم هاوارەوە پڵنگەکە پیاوەکەی کوشت و وازی لە ژنەکە هێنا، خەڵکی بەگشتی کە چیرۆکەکەیان بیست کەوتنە لێکدانەوەی بەسەر هاتەکە (زۆرینەی خەڵکی رایان وابوو پیاوەکە ژنەکەی بەجێهێشتووە لە بەردەم دڕندەیەکدا و لە هەوڵی رزگار کردنی گیانی خۆیدا بووە، چونکە لەو کاتەدا مرۆڤ زیاتر لە بیری رزگارکردنی گیانی خۆیدایە ، نەک خۆشەویستی و قوربانی دان)

بەڵام خەڵکی تووشی شۆک بوون کاتێک یەکێک لە پیاوە بەتەمەنەکانی ئەو دارستانە لەبەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند پڵنگ هەرگیز پەلاماری شتی وەستاو نادات ، تەنها پەلاماری ئەو کەسە دەدات کە دەجوڵێت یان ڕا دەکات ، بۆیە ئەو پیاوە قوربانی بەژیانی خۆیدا بۆ رزگارکردنی هاوسەرەکەی ،
........................



ئەم چیرۆکە لە باری گێڕانەوەدا راست بێت یان دروست کراو ، هیچ لەو راستیە ناگۆرێت کە :-



زۆرینەی ژن و پیاوەکانی دنیا کوێرانە شوێن ئەوانی تر کەوتوون ، ئەوان قوربانیەکانی یەکتری نابینن وەلێ تەنها (بەخشینی گووڵ و یادکردنەوەی هاوسەرگیری و یاد کردنەوەی جەژنی لەدایک بوون و سێڵفی گرتن و ووشەی شاعیرانە بەعیشق و قوربانی تێگەشتوون)

زۆرینەی ژنەکانی دنیا ئەوە بە ئەرکی سەرشانی پیاوەکانیان دەبینن کە لە بەیانیەوە هەتا ئێوارە رەنج بکێشن و کار بکەن و ئارەق بڕێژن ، وەلێ هەرگیز ئەوە بەخۆشەویستی و قوربانی لێک نادەنەوە کە رۆژانە لەو بازاڕە لە دەستی دەیان (پڵنگ) هەڵدێت تا پاروویەک نان بباتەوە ،

زۆرینەی پیاوەکانی دنیاش بەنزیکەیی هەمان بیرکردنەوەیان هەیە ، ئەوان پێیان وایە مناڵ بەخیو کردن و منداڵ گەورە کردن و ماڵ پاککردنەوە بە هیوایەتێکی ژنانە تێدەگەن وەلێ هیچکامیان ئەم هەموو کارە گرنگ و پیرۆز و رێزگرتنە ناو نانێت خۆشەویستی ، چونکە خەڵکی نایان بینێت ، ئەوان بۆ ئەوەی زیندوو بمێننەوە دەبێت زوو زوو لە رێگەی شتی بێ مانای وەک (یادکردنەوە ، رەسم گرتن ) بەخەڵکی بڵێن ئێمە هێشتا یەکتریمان خۆشدەوێت ، لەکاتێکدا خۆشەویستی نە یاد ئەکرێتەوە و نە وێنەی دەکێشرێ و نە دەتوانرێ نیشانی ئەوانی تر بدرێت ،ئەوانەی کە دەیانەوێت لاسایی خەڵکی تر بکەنەوە یان بە خەڵکی نیشان بدەن کە کێشەیان نیە ، ئەو کات بزانە لەکێشەدان

ئەو کەسەی کە ماڵەکەی ئارامە خۆشەویستی لە شوێنی تر دەرنابڕێت هەر وەک چۆن

ئەو مریشکەی کە کولانەکەی ئارامە هەرگیز هێلکە لە هیچ شوێنێکی تر نادۆڕێنێت

نوقتە سەری دێڕ .....

.............................................
دەبێت دنیا بە جۆرێکی تر ببینین فەرهاد پیرباڵ هەموو جارێک بە زەیفەوە دەیووت (ئایا ئەوە پێشمەرگایەتی نیە مناڵێک لە لادێیەکی دوورە دەستدا ١٠کم دەبڕێت تەنها بۆ ئەوەی فێری دارا دوو داری دی بێت؟) ، ئایا هەر بەراست ئەوە خۆشەویستی نیە پیاوێک رۆژ تا ئێوارە وەک پڵنگەکە را دەکات و رەنج ئەدات تا منداڵەکەی موحتاجی کەس نەبێت ؟؟ ئایا هەر بەراست ئەوە خۆشەویستی نیە ژنێک رۆژ تا ئێوارە منداڵ بەخێو ئەکات و رێزی ماڵ و میوان و کەسی تۆ دەگرێت ؟) کەچی ئێمە تە نها گوڵ و شیعر و رەسم گرتن دەبینینن !!!


نوسینی : هێمن عبدالقادر


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
CHeNaZ

عیشقی کرداری و ڕۆژانەی ژیان Reviewed by Unknown on 11:28:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.