Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزارەتی پەروەردە و سیستەمی تاقیکردنەوەی وەزاری تا کوێ؟

مامۆستا کەوکەز:
لە دونیای دیجیتەل و تەکنەلۆژیای نۆی، ھەموو دید و پەیام و بۆچوونەکان قابیلی گۆڕانن، بەپێی پیداویستیەکانی کۆمەلگە و بازاری کار و بەرکەوتەی چەمکی زانیاری سەردەم و تێگەیشتن و توانستەکانی نەوەی نۆێ، دوور لەو میراتە کەلتوور و ڕۆشەنبیریەی سالانێک، کە پێگە و کاریگەری خۆیان ھەبوو، لە پێگەیاندن و ئامادەکردنی ھێزی کار بۆ ئەو سەردەمە، لێرەدا کۆمەلێک پرسیار و ڕاوبۆچوون بە ڕشتی دێنە واری بیرکردنەوە و شیکاری لۆژیکیان دەوێ، بۆ ئەو لایەنانەی کە بەرپرسن لە ئامادەکردنی نەوەی نۆی بۆ بازاری کاری ئێستا، بەزانیاری و زانست و پیشە پێویستە کارامایەکانی لایەنی تیوری و پراکتیکی. لەکوێ سیستەمی تاقیکردنەوەی وەزاری لە شێوەی وەلاتی ئێمە ھەیە و بەردەوامە؟ لە چ کونجی وەلاتێ! کەھەست بەئەندامیەتی و بەرپرساریەتی خۆیان بکەن لە خزمەتکردن و گەشە پێدانی مرۆیی لەجیھانی ئێستادا، لە شێوەی وەلاتی ئێمە مندالەکانیان گۆرە شار دەدەن؟ لە چ فەلسەفە و سیاسەتی پەروەردەیی، ئەروپا، ئەمەریکا، کۆریا، سەنگافوور، ھەر وەلاتێکی تری مەدەنی لە سەر ئاستی جیھانی ئەمڕۆ؟ ئاست بۆ نەوەی خۆیان دیاردەکەن، بە حەوت رۆژ و بیست و یەک کاتژمێری تاقیکردنەوە دوور لەھەموو بەھای مرۆیی و باری کەسکی فێرخواز و خێزان و کۆمەلگە و سۆزی و ڕەفتاری ھەرزەکاری و ترس و دڵەڕاوکێ و تۆقاندن و چاوسۆرکردنەوە و ئەو دۆخە تیرۆریەیی کە لە ھۆلە تاقیکردنەوەکان ھەن و مژوول کردنی زیاتر لە چارێکی دانشتوانی کوردستان بەو پرسە.
شێوازی دانانی پرسیار و میزاجی کەسەکی مامۆستا و ئاگادار نەبوونی تەواوی بابەت و ماددەکانی خوێندن و ئاستی توانای فێرخواز و بەھەند وەرنەگرتنی جیاوازی تاکەکان و پێوەر و مەرجەکانی دانانی پرسیار ئەمانە ھەمووی جێگای توێژینەوەو دیراسەکردنە کەتا ئیستا نەکراوە، جگە لەوەی دانەری پرسیارەکان بەشێوەیەک پرسیارەکان ئەندازە دەکات تا فێرخواز مەجبووری دەرسی تایبەت(خصوصي)بێت. لەو کاتەی کە پێویستە بانکی پرسیار بۆ ھەموو بابەتەکان ھەبێت، ئەوەی من دەیزانم بانکی پرسیارەکانی بابەتە زانیاریەکان بەلایەنی کەم ھەیە، دەتوانرێت بەھۆی کۆمپیتەر، پرسیارەکان دابنریت لەسەر پێوەری زانستی و پەروەدەیی دوور لە دەست و میزاجی کەسەکی، کە زۆر گونجاوە لەگەل شیوازی ھەڵبژاردن و دادانی ئەلیکترۆنی کە وەزارەت پەیرەوی دەکات. ئایا بەو ھەلسوکەوتە چ نەوەیەک بەرھەم دەھێنرێت؟ جگە لە تووتوێک نەبێت ھیچی تر! ئەو جۆرە خۆێندنە تەنھا لەبەرکردن و بیرھێنانەوەویە بۆ ماوەیەکی کورت، ئەمەش دژی ھەموو توێژینەوە و پرەنسیب و بەھا و خواستەکانی پرۆسەی پەروردەیە لە جیھانی ئیستادا. ئایا دەبێت توێژەرانی بواری سایکۆلۆژی و پەروەدەیی، ئەوەندە بێخەم و بێبایەخ سەیری ئەو دیدە بکەن؟ یان رای خۆیان ھەیە، ئایا پەروەدەکاران بە چ ویژدانێک مامەلەی لەگەل دەکەن؟ ئایا دەنگی ئەوانە لە وەلاتی ئێمە سەدای ھەیە؟ ئایا ئەگەر ھەیە؟ چەند گوێان بۆ ڕاگیراوە؟ ئایا وەزارەتی پەروەدە دەربارەی ئەو پرسە لەکویە و بەبیریان دادێ ڕۆژیک کارێکی چارەسەری ئەنجام بدەن؟ ئەمانە ھەمووی پرسیارن یان خەیالە داوەرەکانن! بەڕای من ھەر ھەولدانێک لەو جغزە بێ ھوودەیە، چونکە عەرەب گۆتەنی( مابني على باطل فهو باطل) بۆیە دەبێت بیرکردنەوەکان لە ڕوانگەی پەروەدەییەوە بێت، دوور لەھەموو بیر و بۆچونێکی تاکی و یان کۆمەلێکی خاوەن بەرژەوەند و پەروەردە نەناس.
سیستەمی فێرکاری لە ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی قۆناخی ئامادەیی کە باسەکەمان پەیوەندە بەو قۆناخە ٦ وەرزی خوێندنە، ھەر ٢ وەرز بۆ ساێک، دەتوانرێت ھەلسەنگاندن و تاقیکردنەوەکان کە لەو وەرزانە دەکرێت بەشێوازێکی پەروەدەیی بکرێتە بنەمای دیارکردنی ئاست و نمرەکانی فێرخوازی دەرچووی پۆلی دوازدە، بەپێی سیستەمیکی گشگیر ڕێکبخرێت بە ھەماھەنگی وەزارەتی خۆێندنی باڵا، پاش ڕاھێنان و بەدواچوون و چاودێرکردن و دانانی ئالیەتی جێبەجێکردنی تەواو، کۆی بەدەستھێنانی نمرەی ٦ وەرزەکە ،وەکو ئەنجامی کۆتایی بدرێتە وەزارەتی خۆێندنی باڵا، بەمەبەستی وەرگرتنی فێرخوازان بەپێی سیستەمێکی دیاریکراو. بەو سیستەمە دەتوانرێت ئاستی ڕاستەقینەی فێرخواز دیاربکرێت و وەزارەتی پەروەردە خۆی و فێرخواز و خێزان و کۆمەلگە رزگار بکات لە تاقیکردنەوەی بە ناو وەزاری و کەمکردنەوەی بڕی خەرجیەکان و سەرقالی دامودەزگاکانی وەزارەت و جەنجالە و ماندیبوونیکی زۆری پەوەردەکاران.
ئەمە بابەتێکە ساڵانێکی کەم نیە ھەولی بێوچانی بۆ دەدەم، لە گۆڤاری پەروەردە بڵاو کرایتەوە و چەند جاریش لە شێوەی یاداشت بەرێز وەزیرەکانی پەروەردەم لێ ئاگادار کردیتەوە، دیارە بەھەند وەرنەگیراوە و پشت گوێ خراوە، پێم باشە جارێکی تر لەسەر پەرەی فێس بووک بڵاوی بکەمەوە بۆ تاوتێکردنی و بوونی ڕا و بیروبۆچوونی جیاواز، بەمەبەستی دەوڵەمەندکردنی بابەتەکە، ڕا و بۆچوونەکانتان جێگای ڕێزێکی بێ شایەنە.


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

وەزارەتی پەروەردە و سیستەمی تاقیکردنەوەی وەزاری تا کوێ؟ Reviewed by Unknown on 10:56:00 ص Rating: 5

هناك تعليق واحد:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.