Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی تاقیکردنەوەی کیمیای پۆلی 12ی ئامادەیی دڵنیایی دەدات بە قوتابیان

بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیێنێت، ئەو دەنگۆیانەی لە سۆشیاڵ میدیاوە لەبارەی ئاشکرابوونی پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی کیمیای پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاودەبنەوە، “سەرجەمیان ناڕاستن و تاقیکردنەوەکە بە سەرکەوتوویی ئەنجامدراوە”.

کەریم لەتیف، بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند “لە تاقیکردنەوەی کیمیا وەک تاقیکردنەوەکانی دیکە هیچ کێشەیەک نەبووە. ئەوەی دەگوترێ پرسیارەکان ئاشکرابوون، بەدڵنیاییەوە راست نییە و پڕوپاگەندەیە”.

کەریم لەتیف رێنمایی قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەکات “باوەڕ بە هەموو دەنگۆیەک نەکەن کە لە سۆشیاڵ میدیا بڵاودەبێتەوە، چونکە ئەو پڕوپاگەندانەی هەندێ کەس دەیکەن بۆ دروستکردنی دڵەڕاوکێییە لای قوتابیان و شێواندنی دۆخەکەیە”.

ئەمڕۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا چەند پەیجێک دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردەوە کە پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی وانەی کیمیای پۆلی 12ی ئامادەیی (زانستی) پێش تاقیکردنەوە ئاشکرابووە، بەڵام وەزارەتی پەروەردە ئەو دەنگۆیەی رەتکردەوە.

ساڵانە لە کاتی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی پۆلی 12 ئامادەیی چەندین دەنگۆ لەبارەی پرسیارەکان بڵاودەبنەوە. مامۆستایان و شارەزایانی پەروەردە دەڵێن، هەندێک کەس بۆ دەستکەوتنی پارە ئەو کارانە دەکەن و دواتریش کە قوتابی دەچێتە تاقیکردنەوەکەوە بۆی دەردەکەوێت راست نین.

تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی پۆلە کۆتاکان رۆژی 27-5-2018 لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و قوتابیانی پۆلەکانی 12ـی ئامادەیی (زانستی و وێژەیی) و پیشەییەکان تاقیکردنەوە ئەنجامدەدەن.

لە هەرێمی کوردستان 120 هەزار و 120 خوێندکاری وێژەیی، زانستی و پیشەیی و 113 هەزار و 964 قوتابی پۆلی نۆی بنەڕەتی تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ ئەنجامدەدەن.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی تاقیکردنەوەی کیمیای پۆلی 12ی ئامادەیی دڵنیایی دەدات بە قوتابیان Reviewed by Unknown on 7:06:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.