Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

واده‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی پۆلی 12ی بنه‌ڕه‌تی

بەرێوەبەری گشتی ئەزموونەكانی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند كاتی راگەیاندنی ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلە كۆتاكان دیار نییە‌ و گوتیشی “لە سەدا پەنجای كارەكانیان تەواو بووە”.

كەریم لەتیف ئیسماعیل ، بەرێوەبەری گشتیی ئەزموونەكانی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند: “كاركردن لە ئەنجامی تاقیكردنەوەی پۆلەكانی 12ی ئامادەیی ‌و 9ی بنەڕەتی بەردەوامە ، ناتوانین رۆژێك دیاری بكەین ‌و بڵێین لەو كاتەدا ئەنجام رادەگەیەنین ، چونكە بەشێك لەكارەكان ماوە بكرێت ، ئەوەش نازانرێ‌ چەند كاتی پێویستە”.

بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەكانی وەزارەتی پەروەردە ، باسی لەوەش كرد ، لەپێناوی ئەوەی هەڵەیان بەسەردا تێنەپەڕێ ‌، تیمەكانیان زۆر بە وردی سەرقاڵی كارەنیانن ، گوتیشی “ئێستا لەسەدا پەنجای كارەكان تەواو بووە ، تیمەكانیش زۆر بەباشی كارەكانیان دەكەن لەپێناو ئەوەی لە كەمترین كاتدا كارەكان تەواو بكەین ‌و ئەنجامەكان رابگەیەنین”.

رۆژی یەكشەممە 27-5-2018 تاقیكردنەوە گشتییەكان بۆ پۆلە ئامادەییەكان دەستیپێكرد ‌و رۆژی دووشەممەش 28-5-2018 دەستپێكی تاقیكردنەوەی پۆلی 9ی بنەڕەتی بوو ، لە سەرجەم هەرێمی كوردستاندا 234هەزار‌ و 84 قوتابی تاقیكردنەوەی پۆلە كۆتاكانیان لە 4295 هۆڵدا ئەنجامدا ، لەو ژمارەیەشدا 120 هەزار و 120یان قوتابی ئامادەییەكان ‌و 113 هەزار‌ و 964یان قوتابی نۆی بنەڕەتی بوون.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

واده‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی پۆلی 12ی بنه‌ڕه‌تی Reviewed by Unknown on 4:27:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: