Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی شێوازی وەرگرتنی قوتابیانی پۆلی 12 لەزانکۆ و پەیمانگایەکان

وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی ھەرێم ڕونکردنەوە لەبارەی شێوازی نوێی وەرگرتنی خوێندکاران لەزانکۆو پەیمانگەکان دەدات، بەرپرسێکی ئەو وەزارەتەش تەئکیددەکاتەوە، “بۆ ساڵی نوێی خوێندن ڕێنمایی نوێ بۆ شێوازی وەرگرتنی خوێندکاران دەردەکرێت

عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێم بەSNNی ڕاگەیاند، “تائێستا شێوازی وەرگرتنی خوێندکاران بۆ ساڵی نوێی خوێندن ڕانەگەیەنراوەو چاوەڕواندەکرێت ڕێنمایی نوێ دەربکرێت”.

وتیشی:”جگەلەوەش تائێستاش بڕیاری کۆتایی لەبارەی وەرگرتنی خوێندکاران بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەکۆلێژو فاکەڵتیەکان نەدراوە”.

بەرپرسەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاشکراشیکرد، “ساڵانە بۆ وەرگرتنی خوێندکاران لەزانکۆو پەیمانگاکان وەک وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕێنمایی نوێ دەردەکرێت و کاری پێدەکرێت، بەڵا مەرج نییە  ئەو ڕێنماییانەی تایبەتن بەوەرگرتنی خوێندکاران دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوە نیشتمانیەکانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی بێت، بەڵکو ھەرکات ڕێنماییەکان لەوەزارەت بەکۆتاھات، ئەوکات ڕادەگەیەنرێت”.

سەبارەت وەرگرتنی ژمارەی خوێندکارانیش لەساڵی نوێی خوێندن لەزانکۆو پەیمانگاکان، بەرپرسەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا جەختیکردەوە، “بەھەمانشێوە دوای دەرکردنی ڕێنماییەکانی وەزارەت، ئەو بابەتەش یەکلادەکرێتەوە”.

لێدوانەکەی عەباس ئەکرەم لەکاتێکدایە، ساڵی ڕابردوو ٣٧٧ بەشی زانستی بەسیستەمی وەرگرتنی ڕاستەخۆی زانکۆیی خوێندکاریان وەرگرت، ئەوە جگە لەکۆلێژەکانی کۆمەڵەی پزیشکی، ئەندازیاری، یاسا، بەشەکانی زیندەوەرزانیی و کیمیاو کۆمپیوتەر لەکۆلێژەکانی زانست.

ھاوکات بەشی زمانی ئینگلیزیش لەکۆلێژو سکوڵەکانی زمان و زانستە مرۆڤایەتییەکان و ئەدەبیات و لەڕێگەی سیستمی (زانکۆلاین)یشەوە خوێندکار دەیتوانی داواکاری پێشکەشبکات و دواتریش لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە کاتی کارابونی ئاشکرادەکرا.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی شێوازی وەرگرتنی قوتابیانی پۆلی 12 لەزانکۆ و پەیمانگایەکان Reviewed by Unknown on 7:30:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.