Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

سه‌باره‌ت به‌بونی‌ هه‌ڵه‌ له‌تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی12ی ئاماده‌یی په‌روه‌رده‌ ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات

سه‌باره‌ت به‌بونی‌ هه‌ڵه‌ له‌تاقیكردنه‌وه‌ نیشتیمانیه‌كانی‌ قۆناغی‌ 12ی ئاماده‌یی، په‌روه‌رده‌ ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات و به‌رپرسێكی‌ په‌روه‌رده‌ش ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌، “وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌و لیژنه‌ی‌ باڵای‌ تاقیكردنه‌وه‌كانمان ئاگاداركردۆته‌وه‌”، هاوكات په‌یامێكی‌ دڵنیاییش ئاراسته‌ی‌ خوێندكارانی‌ قۆناغی‌ 12 ده‌كات.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ باسده‌كرێن، له‌تاقیكردنه‌وه‌ نیشتیمانیه‌كاندا چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك له‌پرسیاری‌ تاقیكردنه‌وه‌كاندا به‌دیكراوه‌، به‌ڵام تائێستا ڕون نییه‌ ئاخۆ  بڕیاری قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی‌ خوێندكارانی قۆناغی‌ 12 ده‌درێت یاخود نا.

له‌وباره‌یه‌وه‌ مامۆستا به‌كر محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌روه‌رده‌ی‌ ڕۆژئاوای‌ سلێمانی‌ به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، “له‌ئێستادا زوه‌ قسه‌ له‌سه‌ر بابه‌تی هه‌ڵه‌ له‌تاقیكردنه‌وه‌ نیشتیمانیه‌كانی‌ قۆناغی‌ 12ی ئاماده‌یی بكرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ تێبینیكراوه‌ هه‌ڵه‌ هه‌بوه‌  له‌پرسیاری‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی‌ زینده‌وه‌رزانی‌  قۆناغی 12ی زانستی‌”.

وتیشی‌:”وه‌ك په‌روه‌رده‌ سه‌رپه‌رشتیاره‌كانمان ئاگاداركردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌دواداچون له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌و لیژنه‌ی‌ باڵای تاقیكردنه‌وه‌كان له‌وه‌زاره‌ت بكرێت  هیواخوازین كه‌ خوێندكارانی سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بن”.

جه‌ختیشكرده‌وه‌، “له‌ئێستادا چاوه‌ڕوانی‌ بڕیاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك هه‌بێت چاره‌سه‌ری‌ بكات و به‌دواداچون بۆ ئه‌و كێشانه‌ بكات



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

سه‌باره‌ت به‌بونی‌ هه‌ڵه‌ له‌تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی12ی ئاماده‌یی په‌روه‌رده‌ ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات Reviewed by Xwendga Kurdish on 2:08:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.