ئەم هەفتەیە ئەنجامی تاقیكردنەوەی پۆلی12 ی ئامادەیی و پۆلی9 ی بنەڕەتی ڕادەگەیەنرێت
لەم هەفتەیەدا ئەنجامی تاقیکردنەوەکانى ١٢ی ئامادەى زانستى و وێژەیی ئاشکرادەکرێت.
پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند، لەم هەفتەیەدا ئەنجامی تاقیکردنەوەکانى ١٢ی ئامادەیى زانستى و وێژەیی ئاشکرادەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە ڕۆژى شەممەى ڕابردووش کەریم لەتیف بەڕێوەبەری گشتی ئەزمونەکان بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، لە ئێستادا سەرقاڵی سەحکردنی وەڵامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ٩ی بنەڕەتی و ١٢ی ئامادەیین و دوای تەواوکردنی ڕێکارە پێویست و ئەلیکترۆنییەکان ئەنجامەکان ڕادەگەیەنرێن.
ڕۆژی ٢٧ی ئایار ئەزموونە وزارى و گشتییەکانى هەرێمى کوردستان دەستیانپێکرد و ڕۆژی ١٠ی ئەم مانگەش کۆتاییان هات، هاوکات وەزارەتی پەروەردەش لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرکەوتنی بەڕێوەچوونی پرۆسەکەی ڕاگەیاند.
هـ،ڕ
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
ئەم هەفتەیە ئەنجامی تاقیكردنەوەی پۆلی12 ی ئامادەیی و پۆلی9 ی بنەڕەتی ڕادەگەیەنرێت
Reviewed by Unknown
on
2:42:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: